سێ كتێبی جه‌لیل ئازادیخواز

سێ كتێبی نووسه‌ر و شاعیر جه‌لیل ئازادیخواز چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌، كتێبی‌ یه‌كه‌م دیوانی شیعری  (من و گوڵی كراسه‌كه‌ت) له‌ دوو توێی 234 لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی كارۆ به‌ تیراژی 500 دانه‌ چاپكراوه‌.
كتێبی دووه‌م له‌ژێر ناوی ( دیالێكتیكی شیعر و كولتووری كه‌ڵه‌گا) له‌ دووتوێی 130 لاپه‌ڕەدا‌ چاپكراوه‌. نووسه‌ر جه‌لیل ئازادیخواز له‌م كتێبه‌دا خوێندنه‌وه‌ و راڤه‌ی بۆ شیعری چه‌ند شاعیرێك كردووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ شیعر ئه‌و لۆژیكه‌ تایبه‌ته‌یه‌ كه‌ له‌ دنیای زمان و خه‌یاڵ و ئاوه‌ز و هارمۆنیدا ده‌خوڵقێت و جیهانێكی نوێ به‌ روودا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تێگه‌یشتن و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانەوە هه‌یه‌.
كتێبی سێیه‌می نووسه‌ر به‌ ناوی ( گێڵ گامێش) له‌ سوید چاپ كراوه‌ و تێیدا نووسه‌ر باس له‌ شوێن پێی كولتوری كوردی له‌ ئه‌ستووره‌ی گێڵ گامێش و به‌راوردی وشه‌ی سۆمه‌ری و كوردی دەکات هه‌روه‌ها باس له‌ دین له‌ كۆمه‌ڵگای سۆمه‌ریدا و ده‌نووسێت كه‌ داستانی گێڵ گامێش هه‌ڵگری ئه‌و خه‌مه‌ گه‌وره‌ییه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ درێژایی ژیان و ژیواری رووبه‌ڕووی بۆته‌وه‌ و ئه‌ویش خه‌می مه‌رگه‌.

سەرچاوە: knwe