بە بەشداریی چەندین فیلم خولی چوارەمی فێستیڤاڵی سینەمایی نور لە مەغریب بەڕێوەچوو. لە فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی زۆر فیلم لە وڵاتانی جیهانەوە بەشدارییان کردبوو، هەروەها سێ فیلمی کوردی بەشدایی ئەم کۆبوونەوە هونەرییەیان کردو خەڵاتی فێستیڤاڵەکەیان بەدەستهێنا. فیلمەکانیش بریتیبوون لە فیلمی «هەمان وێنە» نووسین و سیناریۆی «کامەران مەنسور» نواندنی «سەربەست ئەحمەد، نیگار عوسمان، حەمەعەلی خان، گوڵی حەسەن، ئەمانی مەحمود» و خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا، فیلمەکەش بەرهەمی بەشی هونەری سینەمای سلێمانییە. فیلمی «رۆژی چوارەم» دەرهێنانی «هەوراز محەمەد»، نواندنی «سەڵاح شێخ محەمەد، نەزیرە عەلی» و بەرهەمی بەشی هونەری سینەمای سلێمانیی. فیلمی «ئاوابوون» سیناریۆ و دەرهێنانی «محەمەد سەید» بەرهەمی بەشی هونەری سینەمای کەرکوک.
سەرچاوە: knwe