سواڵ یا موچە؟

کابرایەک هەموو مانگێک 1000 پاوندی بە سواڵکەرێک دەدا
کابرا بەم شێوەیە  مایەوە

بۆ ماوەی ساڵێک و ڕۆژێک

تەنها 750 دۆلاری بە سواڵکەرەکە بەخشی

سواڵکەرەکە لەوە سەری سوڕما

بەڵام لە دڵی خۆیدا وتی 750 دولار

باشترە لە هیچ.. و باوابێ

دوای ساڵێک کابرا بەخشینەکەی کرد بە 500پاون

سواڵکەرەکە سەری سوڕما !

بە پیاوەکەی گوت: تۆ 1000پاوەندت پێئەدام

پاشان دابەزی بۆ 750 و ئێستا 500

بۆچی؟  ئایا دەتوانم هۆکارەکەی بزانم !

کابرا لە وەڵامدا وتی:

پێشتر هەموو منداڵەکانم گەنج بوون

باری تەندروستیم لەئێستا باشتر بوو منیش باش کارم دەکرد  1000 پاوەنم  پێ دەدای

پاشان کچەکەم گەورە بوو.. و چووە زانکۆ

خەرجی زانکۆ زۆرە

من 750پ پێ دەدای

ئێستا کوڕی دووەمم لە زانکۆیە

خەرجییەکان زیادیان کرد، بۆیە  بەخشینەکەی تۆم کرد بە 500 پاوەن

سواڵکەرەکە لێی پرسی:

چەند منداڵت هەیە ؟

کابرا وتی: چوار.

سواڵکەرەکە وتی:

لەسەر خێرانشاءاللە  بەنیازی منداڵەکان لەسەر حسابی من  بنێریتە زانکۆ وخوێندنیان پێتەواو بکەی؟

هەندێک جار رەفتاری جوان و میهرەبانیەی تۆ لەلایەن کەسانی ترەوە بە مافی خۆیان دادەنێن نەک بەخشندەیی هەڵوێستی مرۆڤانەی تۆ...