به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئاشتی، فێستیڤاڵی كورته فیلمی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، به به‌شداری 48 كورته فیلم، به‌ڵگه فیلم و ئه‌نیمه‌یشن له سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی ئه‌یلوول، فێستیڤاڵی كورته فیلمی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كێكه له چالاكییه‌كانی پڕۆژه‌ی (بنیاتنانی توانا و به‌هێزكردنی تۆڕبه‌ندی میدیاكارانی گه‌نج له بواری بنیاتنانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان)، كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی CDO و سه‌نته‌ری METRO و CDFJ جێیه‌جێ ده‌كرێت، به هاوبه‌شی ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP و به بودجه‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له پێگه‌ی تایبه‌تی "فێستیڤاڵی كورته فیلمی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان" له فه‌یسبووك بڵاو كراوه‌ته‌وه، "له كۆی هه‌زار فیلم كه بۆ فێستیڤاڵه‌كه نێرابوون، ته‌نیا 48 فیلم هه‌ڵبژێراون، 30 فیلم له هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه به‌شدارن و 19 فیلمیش له وڵاتانی دنیاوه به‌شدارن."
زیاتر هاتووه، "ته‌نیا فیلمه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له به‌شی پێشبڕكێدا به‌شدارن و فیلمه‌كانی تر ته‌نیا پێشان ده‌درێن، به‌ڵام ناچنه پێشبڕكێیه‌وه."
شایانی باسه فێستیڤاڵه‌كه له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ تا 23ی ئه‌یلوول به‌رده‌وام ده‌بێت، تێیدا سێ خه‌ڵات بۆ باشترین كورته فیلم، باشترین كورته به‌ڵگه فیلم و باشترین كورته ئه‌نیمه‌یشن ده‌به‌خشرێن.
سەرچاوە: wishe- محەمەد میران