لە رێوڕەسمێكدا بەئامادەبوونی شاهۆ عوسمان قایمقامی چوارتا و لێپرسراوانی حكومی و حزبیی و نوسەران و كەسوكاری نوسەر، تەواوی كتێبەكانی نوسەر سدیقی حاجی قادری چوارتایی لەسەر وەسیەتی خۆیی بەخشران بە كتێبخانەی گشتی چوارتا، كە زیاتر لە هەزار كتێبی ناو و ناونیشان و بواری جیاواز بوون.
مامۆستا ئاوات ئەبوبەكری نوسەر دەڵێت: بەم كارە كتێبخانەی گشتیی چوارتا و خوێنەران و دانیشتوانی چوارتا سودی زۆر وەردەگرن، چونكە ئەرشیفەكە كتێب و سەرچاوەی باش و گرنگ و دەگمەنی تێدایە.
سەرچاوە: gksat