باست حەمەغەریب
ساڵی...؟!
هەبوو نەبوو،
لە ساڵان ساڵێک ڕۆیشت و تۆ کۆچت کرد
ساڵی نوێ هات، بەڵام تۆ نەهاتیتەوە
ئیتر لەساوە ساڵ ئەڕوا و تۆ هەر دووری
ساڵ دێت و کەچی بێ تۆیە
هەر ساڵێک کە تێئەپەڕێت، ڕۆشتنتم بیر ئەخاتەوە
هەر ساڵێک دێت،
منیش زیاتر لەخەیاڵتا بچووک و کاڵ ئەکاتەوە
ساڵ ئەڕوات و
تەمەنی من ساڵێک کەمتر ئەبێتەوە
ساڵێک دێت و
مێژووی دووریت ساڵێک درێژتر ئەبێت و
برینی من بە ئازارتر ئەکولێتەوە
سەرەنجام ساڵێک ئەڕوات و
منیش لەگەڵ خۆیدا ئەبات
ساڵێکیش دێت،
بە تەواویی منت لەبیر ئەچێتەوە!