حەوتی پووشپەڕ،ساڵهاتی کیمیابارانی سەردەشت

کیمیابارانی سەردەشت کیمیابارانێک بوو کە لە لایەن ھێزی ئاسمانیی عێراقی لە ڕۆژی 7ی پووشپەڕی 1366ی ھەتاوی بەرامبەر بە 28ی حوزەیرانی 1987ی زایینی بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سەر شاری سەردەشت سەر بە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕوویدا. لەم کارەساتە 110 کەس کوژراون و 8 ھەزار کەس تووشی مەسموومیەتی گازان سەمی بوون.
بەپێی ئەو کارەساتە، سەرەتا 10 مەدەنی گیانیان لە دەستدا و 650 کەسیش بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرە فەرمییەکان، لە 12000 دانیشتوو، 8000 کەس تووشی مەترسی بوون. لە 4500 کەس کە پێویستیان بە ئاگادارییە پزیشکییەکان ھەبووە، 1500 کەس بەستەری کران کە 600 کەسیان بۆ تاران بردران. 3000 کەسی دیکە بە سەرپێیی درمان کران، کە زۆرێکیان دواتر شاریان بەرەو گوندەکان بەجێھێشت و بە بەکارھێنانی دەرمانە خۆماڵییەکان ھەوڵی چاککردنەوەی خۆیان دا. سەرئەنجام دواتر 130 کەس گیانیان بەخت کرد. ئێستاش لەو شارەدا بەھۆی کیمیابارانەوە، ژمارەیەکی زۆر تووشی نەخۆشیەکانی کیمیایی بوون.

لەو جێیەوە کە سەردەشت ئامانجێکی سەربازی ھەژمار نەدەکرا، خەڵکی شارەکەش بۆ ھێرشەکە ئامادە نەبوون. شارەوانان بە ژیان لە سنوور و بەرەی شەڕ، لەگەڵ بۆردوومانەکانی عێراق ڕاھاتبوون. بەو جۆرە، خەڵک دواتر بە پزیشکەکانیان دەگوت کە نەیاندەزانی ئەوە بۆردوومانێکی کیمیایییە.

بەھۆی وەشانی با، تەنانەت نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانیش ئاڵوودە بوون و ئەو ژمارە کەمە لە پزیشکان و پەرستارانەی لەوێ کاریان دەکرد، ناچار بوون کە شارەکە بەجێبھێڵن. دوو حەمامی گشتی بۆ دەرمانی قوربانییەکان بەکاردەھێنران و یەک وەرزشگای بچووک کرایە ناوەندێکی پزیشکیی 150 تەختی. لە چەند سەعاتی یەکەم نزیکی 30 کەس کە زۆربەیان منداڵانی کەم تەمەن و بەساڵاچووان بوون، بەھۆی کێشەکانی توندی ھەناسەیی گیانیان بەخت کرد.

لەناو ئەو 4500 نەخۆشەی کە پێویستیان بە ئاگادارییە پزیشکییەکان ھەبوو، ھەندێکیش لە ڕزگارکەران بوونیان ھەبوو.

ھەتا ساڵی 2007، سەرجەم 130 کەس (109 خەڵکی مەدەنی، 21 چەکدار و ھتد) لە کیمیابارانی سەردەشت لە حوزەیرانی 1987 گیانیان لە دەستدا. بیست کەس لە چەند سەعاتی یەکەم، دە کەس لە کاتی بردن بۆ شارەکانی دیکە و نزیکی 100 کەسی تر لە نەخۆشخانەکانی ئێران و ئەورووپا لە درێژەی مانگێک دواتر گیانیان بەخت کرد. لە نێوان ئەو خەڵکە مەدەنییەی کە گیانیان بەخت کرد، 39 کەس تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بوو، کە 11 کەسیان ژێر 5 ساڵ بوون. ھەروەھا سی و چوار ژن و کچ گیانیان لە دەستدا.

خەردەل وەکوو ھۆکارێک لێکنادرێتەوە کە ببێتە ھۆی مردن، بەڵکوو ھۆکارێکی لاوازکردنە و تەنیا 3٪ بۆ 5٪ دەبێتە ھۆی مردن. زۆرێک لەو 95٪ەی لە کیمیابارانی سەردەشت زیندوو مانەوە، لە درێژەی چەند ساڵی دواتر بە توندی تووشی کێشە و نەخۆشی جۆراوجۆر، وەکوو کێشەکانی توندی ھەناسەیی، ئازارەکانی چاو، کێشەکانی پێست و ھەروەھا ھەندێک کێشە لە سیستەمی بەرگری لەشی خۆیان بوون.