رێگری لە گردبونەوەیەكی پشتیوانی بۆ ئومێد بەرۆشكی دەكرێت

 

ئومێد بەرۆشکی

 

ئەمڕۆ رێكەوتی8ی ئایاری 2025، بڕیاربوو كاتژمێر 11 گردبوونەوەیەك بەمەبەستی ناڕەزایەتی لە بڕیاری دادگا و ئازادبوونی (ئومێد بەرۆشكی) لەبەردەم دادگای دهۆك ئەنجام بدرێت، لەلایەن كەسوكار و بەشێك لە چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسانی شاری دهۆك، بەلًَام لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە رێگری كرا لە چالاكییەكە.

سەنتەری میترۆ ئیدانەی رێگریكردن لەو چالاكییە دەكات لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، وە بە هەرەشە بۆ سەر پرەنسیپەكانی یاسای ئازادی رادەربرین و یاسای خۆپیشاندان دادەنێت.
 

داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات كە دووبارە بە كەیسی ڕۆژنامەنوسەكەدا بچنەوە و زەمینە بڕەخسێنن بۆ پرۆسەی دادگایكردنێكی دادپەروەرانە.
 

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە 30 كانونی دووەمی 2025، (ئومێد بەرۆشكی) لەسەر كەیسێكی رۆژنامەنوسی بە 6 مانگ زیندانی سزادرا، پارێزەرانی (ئومێد بەرۆشكی) تانەیان لە بریارەكەدا و پێیانوابوو كە كەیسەكەی بە سیاسی كراوە.

سەرچاوە : سەنتەری میترۆ