رۆژهەڵاتی کوردستان.. سوسەن حەسەنزادە مامۆستای زمانی کوردی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

 

 

 

 

messenger sharing button

سوسەن حەسەن‌زادە، چالاکی مەدەنی و  مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی لە شاری بۆکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

بە گوێرەی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردودا، سوسەن حەسەنزادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی لە شاری بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی "بانگەشە دژی حکومەت" سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

سوسەن حەسەنزادە پێشتر لە ١٥ی ئایاری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی بۆکان دەستگیرکرابو کە دواتر بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی و تا  تەواوبونی دادگاییەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

هەنگاو ئاشکراشی دەکات، سوسەن حەسەنزادە لە ماوەی دەستبەسەربونەکەیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوە و تەنیا جارێک پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبوە.

سەراوە  سپی میدیا