دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دەڕوانن, راشیگەیاند، ئامانجمانە بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پرۆسەیە ئەنجامبدەین و دەمانەوێت تواناكان یەكبخەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و خەڵكی ئەو ناوچانە كە ئێستا لە شارەكانی دیكەی هەرێم دەژین.
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە لە ٢٠/١١/٢٠٢٤ ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی دوای چەندین ساڵ لە عێراق و ھەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت ، بێگومان ئەنجامدانی سەرژمێری بابەتێكی گرنگە و ڕاستەوخۆ گرێ دراوی كۆی لایەنە جیاوازەكانی ژیانە و بە ھۆیەوە دەوڵەت باشتر دەتوانێت سود لە تواناكانی ببینێت و ھۆكارێكی بنچینەیی پێشكەوتنەكانی لەسەر بەندە لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانیكردن لە سەرژمێری كارێكی تەواو ڕاستە، بەڵام ئێمە لە دەستەی ناوچە كوردستانییەكان بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە ئەڕوانین.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چونكە لە لایەك ماددەی١٤٠ی دەستوور جێبەجێنەكراوە و لە لایەكی تریش مێژووی سەرژمێریەكانی ڕابردوو ئەزمونێكی تاڵ و كاریگەری خراپیان لەسەر نیشتیمانەكەمان دروست كردووە
ئاشکراشیکرد، ئێمە لە دەستەی ناوچە كوردستانییەكان ئامادەكاری تەواومان كردووە لە ڕۆژی ١٩/٩/٢٠٢٤ لە شاری ھەولێر دیدارێكی سیاسی لەگەڵ كۆی ھێزە كوردستانییەكانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ڕێك بخەین و بە وردی ھەڵسەنگاندن بۆ ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدەین تواناكانیش یەك بخەین بە ئاراستەی گەڕانەوەی تەواوی ئاوارە و خەڵكی خۆڕاگری ئەو ناوچانە كە ئێستا لە شارەكانی تری ھەرێمی كوردستان دەژین.
سەرچاوە : ژیان