دەستەی ئەدیبانی ڕانیە، كۆڕێكی شیعریی ساز كرد

دەستەی ئەدیبانی ڕانیە، كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیری شاری ڕانیە (بەكر ئاڵەیی)، لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانە گشتییەكانی ڕاپەڕین، ساز كرد.
دوای خوێندنەوەی چەند دەقێكی شیعریی لەلایەن شاعیرەوە، هەریەك لە ئەدیب و نووسەران ئیسماعیل ڕاجی و مامۆستا عومەر میراودەلی و مامۆستا ئەحمەد زەكی و هەمزە گوڵانی، ڕانانێكیان بۆ دەقەكانی شاعیرو شیعر بەشێوەیەكی گشتی پێشكەش كردو كۆڕەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.

 

سەرچاوە: galawej