كتێبی "دیدی زانستیانه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی" له نووسینی د.موفید محه‌مه‌د نووری، له ده‌زگای جه‌مال عیرفان له سلێمانی چاپ كرا.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه، د.موفید محه‌مه‌د نووسه، به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه باسه له چه‌ند بنه‌ما و قۆناغێكی زانستی بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات.
زیاتر گوتی، به وردی باس له ڕێنوێنی و دید و بنه‌مای زانستی بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات كه ئایا كورد چۆن ده‌وڵه‌ت دروست بكات به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و سه‌ركه‌وتوو، ئه‌و ئاڵنگارییان چین كه دێنه ڕێی و چۆن تێ‌یان بپه‌ڕێنێت.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێ، كورد سنووری سروشتی خۆی هه‌یه كه له دراوسێكانی جیای ده‌كاته‌وه، وه‌ك چیا و ڕووبار، هه‌روه‌ها كورد سه‌ره‌ڕای كولتوور و ژیاری تایبه‌ت به‌خۆی، زمانی تایبه‌ت به خۆشی هه‌یه، به‌مشێوه‌یه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه ئه‌و ڕاستیه نیشانده‌ده‌ن، كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و زه‌وی و زمان و مێژووی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه و پێویسته ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆشی هه‌بێت.
كتێبی "دیدی زانستیانه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی" له نووسینی د.موفید محه‌مه‌د نووری، له ده‌زگای جه‌مال عیرفان له سلێمانی چاپ كراوه و ئێسته به‌رده‌سته له كتێبخانه‌كان دا.
سەرچاوە: wishe- ئاسان محه‌مه‌د