* یەکەم : سڵاو ڕۆژتان باش .
من کوردم ...لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژیم زمانی کوردی ناسنامەی منە، هیچکات پشت ناکەمە زمان وفەرهەنگ ومێژووی نەتەوەم .هەمیشە شانازی بەکورد بوونم دەکەم
من نامەوێ ببم بە ئەڵقەیە لە زنجیرە پلانە دوژمنکارانەکانی داگیرکەر...وەک کێوە سەرکەشەکانی کوردستان سەربەرز ڕادەوەستم بەڕووی ویست وپلانی دوژمنکارانەی داگیرکەری خاکم . هەرگیز ناچمە ژێر ویست وحەزی داگیرکەران ، بۆیە تواناکانم دەخەمەکار وبەکوردی دەنووسم کتێبی کوردی دەخوێنمەوە،لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان تەک هاوڕێکانم لەگشت پارچەکانی کوردستان بەکوردی دەنووسین ،پۆستەکانمان گشتی بەکوردیە، خۆئەگەر فارسەکان تێناگەن ئەوە کێشەی خۆیانە ! دەتوانن بچن لە گوگڵ وەریبگێڕن...! من ئاوازوگۆرانی کوردیم پێخۆشە، کوردی دەپۆشم وفەرهەنگی کوردم زۆر لا رەسەنە. من گلەییم لە بابم ودایکم هەیە کەمنیان فێری زمانی شیرینی کوردی نەکردوە ، بۆیە من وەک ئەوان ناهێڵم منداڵەکانم پاشە ڕۆژ گلەییم لێبکەن!
ئەشێ منداڵەکانم وخوارزاکانم فێری خوێندن ونوسینی کوردی بکەم :
بەکوردی دەژیم بەکوردی دەمرم بەکوردی ئەیدەم وەڵامی قەبرم
* دووهەم : سلام صبح بخیر
من ایرانیم ، کوردم ، پۆستەکانم لە فضای مجازی فقط فارسیە تا فارسەکان حاڵی بن وگاڵتەم پێنەکەن ! وە زۆرترین لایکم پێبەن! لازمە زوان فارسی خوبتر فێربم تا هیچ کەس نەزانێ من کوردم! وە گاڵتەم پێنەکەن . من فقط بە موزیک وترانە فارسی گوێچکە ئەدەم، مطلقا فرهنگ کوردی حەزناکەم، لباس کوردی ناپۆشم لباس چوبانە... لە اوروپاش فقط تەک فارسدا رفت وامدم هس، لە اختلاط کورد خۆشم نایە ! مامام ائنطوری خواست ! لازم من فرمایشت مامام وپاپام رعایت بکەم ! گرکم نیە مشکل تک دولت برام پیشبێ !