كتێبێ "دوای سه‌د ساڵ له سیڤه‌ر كورد له كوێوه بۆ كوێ؟" له نووسینی كۆمه‌ڵێك نووسه‌ره، له‌لایه‌ن ده‌زگای جه‌مال عیرفان له سلێمانی چاپ كرا.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، د. سه‌ردار عه‌زیز یه‌كێك له نووسه‌رانی كتێبه‌كه، به "وشه"ی گوت، بیرۆكه‌ی ئه‌م كتێبه له یادی 100 ساڵه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ردا گه‌ڵاڵه بوو، كتێبه‌كه كارێكی پێكه‌وه‌ییه، له هه‌مان كاتدا به‌شداران نه‌ك هه‌ر كاره‌كه‌یان نووسیوه، به‌ڵكو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌فتانه گفتوگۆیان له‌باره‌ی كردووه، چه‌ندان كه‌سی تریش به‌شدار بوون، به‌ڵام له به‌ر هۆكاری جیاواز نه‌یانتوانی كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، له‌م كتێبه‌دا كار له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه خۆی و پاشخانی و هه‌روه‌ها ئه‌و ماوه زه‌مه‌نییه‌ی كراوه كه له نێوان ئه‌و ساته‌وه‌خته و ئێسته‌دا هه‌یه، چۆن كورد سه‌ره‌تاتكێی كردووه له‌گه‌ڵ مێژوودا، هه‌روه‌ها به‌شی كۆتایی كتێبه‌كه قسه‌كردنه له چاره‌سه‌ر، به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو بژاره‌كان.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت، سیڤه‌ر ساته‌وه‌ختێكی تایبه‌ته له مێژووی كورددا، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌وه‌دایه كه مێژووی كورد، له‌و ساته‌وه‌خته‌دا، ئاراسته‌ی وه‌رده‌چه‌رخێت و وه‌رچه‌رخانی ئاراسته چه‌مكێكی زاڵه له خوێندنه‌وه‌ی مێژوودا، بۆیه ئه‌م ساته‌وه‌خته وه‌ك خۆی گرنگه، وه‌ك سه‌ره‌تای دیارده‌یه‌كی نوێ گرنگه، هه‌روه‌ها وه‌ك ڕووداوێك كه 100 ساڵ پێشتر ڕووی دابێت گرنگه.
كتێبی "دوای سه‌د ساڵ له سیڤه‌ر كورد له‌كوێوه بۆ كوێ؟" له نووسینی كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر، له‌لایه‌ن ده‌زگای جه‌مال عیرفان له سلێمانی چاپ كراوه و له پێشانگه‌ی ئه‌مساڵی كتێب له سلێمانی نمایش ده‌كرێت.
سەرچاوە: wishe- ئاسان محه‌مه‌د