هه‌ر یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان عه‌باس عه‌بدولره‌زاق و ئه‌رسه‌لان ده‌روێش خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنن بۆ به‌رهه‌مهێنانی زنجیره درامایه‌كی نوێ به‌ناونیشانی (خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری)، كه نووسین و سیناریۆی عه‌باس عه‌بدولره‌زاقه و بڕیاریشه ئه‌رسه‌لان ده‌روێش به به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی به ئه‌زموونی كوردستان كاری ده‌رهێنانی بۆ بكات و به‌مزوانه ده‌ست به‌كاره‌كه ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ده‌ڵێت: دوای كاركردنمان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ برای هونه‌رمه‌ندو سیناریست عه‌باس عه‌بدولڕه‌زاق له دوو زنجیره درامای تایبه‌ت به پرسی توندوتیژی ده‌رهه‌ق به ژنان ، (ئاره‌زوو) له 2008 و (خه‌ره‌ند) له 2010دا، وا له ئاماده‌كاریداین بۆ پڕۆژه‌ی زنجیره درامایه‌كی نوێ بۆ ئه‌مساڵ به‌ناونیشانی (خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیریی) كه بڕیاره هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له ئه‌كته‌ره به‌ئه‌زموون و دیاره‌كانی كوردستان رۆڵه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رجه‌سته بكه‌ن.
شایانی باسه، پێشتر له دووتوێیهكی تایبه‌تدا سیناریۆی خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سەرچاوە: knwe