ستران عەبدوڵڵا
بە گوفتار و بە کردار خیانەت زۆر خەرج دەکەن،
ناپاکی زۆر دێننە ناو باسەکانەوە. مەرد و ڕەند نابێ بە موناسەبە و بێ موناسەبە ناپاکی و خیانەت زۆر خەرج بکات. ئاخر دوایی وشەکە دەسوێ، ژەنگ دەبات و بەهای نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی لەدەست دەدات.
تەنانەت لە ئاستی کۆمەڵایەتیشدا مرۆڤ زۆر تەڵاقی لەسەر زاران بوو، لە گەمەی دامە و دۆمینە تا دەگات بە قورسی قومار خۆشی لێ هات و بەکاری هێنا، ئێ دوایی هەڵە دەفەرمێ و تێدەکەوێ ، بە چەشنێک سەد مارە بە جاش چاک و راستی ناکاتەوە.
بەرێزان کەم لە کار و کاردانەوەدا ئەم دەستەواژە هەستیارانە خەرج بکەن. راسێکەی هەر برینی خەڵک نەکولێننەوە و خۆتان نەیکەنەوە بیریان ئیتر خۆی لە خۆیدا بەسە و کوردایەتی سەلامەتە.
خەرجی مەکەن، .. بۆ ئایندەی کوردستان بەها دەگمەنەکان بە دەستەواژە دەگمەنەکانەوە پایەدارن
سەرچاوە : کوردستانی نوێ