توێژینەوەیەک لەسەرشانۆنامەیەکی خاتوو گەزیزە عومەر

ڕۆژی دووشممە 1/8/ 2022، کاتژمێر 6ی پاش نیوەڕۆ ڕێکخراوی cdo بەهاوبەشی تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە، مەراسیمی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی شانۆییان ئەنجامدا، بەناونیشانی ئاستەکانی خوێندنەوەی شانۆنامە "(شانۆنامەی وەک قەقنەس دەسوتێم)ی گەزیزە بەنمونە" لەنووسینی شانۆکاروتوێژەر (ڕێباز محەمەدجەزا)، کە ژمارەی لاپەڕەکانی 280 لاپەڕەیەو کتێبەکە پێکهاتووە لەپێنج بەش و سێ پاشکۆ و پوختەی توێژینەوەکە بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەشکراوە.
شایانی باسە ئەم توێژینەوەیە ماوەی دووساڵی خایاندوەو جگەلە چاوپێکەوتنی نووسەری شانۆنامەکەو توێژەر، لەهەمانکاتدا گفتوگۆی دوودەرهێنەری تێدایە کە کاری دەرهێنانیان بۆشانۆنامەکەکردووە و هەروەها فۆڕمی ڕاپرسی و شانۆنامەکە پێشکەشی چل و سێ شانۆکار کراوە لەدهۆک تا کفری بە کەرکوکیشەوە. هەرلەو بۆنەیەدا دکتۆر سەردار و دکتۆر زانیار کەریم باسیان لەتوێژینەوەکەو ناوەڕۆکی کتێبە کردووە کە توێژەر سەرکێشی و پڕکێشی کردووە لەوەی دوومیتۆدی پەسنی/شیکاری و ئەزمونی تیکەڵکردووەو بووەبە بەرهەمێکی تەواو مەنهەجی و زانستی.

*دەنگی خاتوو گەزیزە عومەر سەبارەت بە شانۆنامەی "وەک قەقنەس دەسوتێم" (تایبەت بە ماڵپەڕەی نیشتمان)