خولێکی شانۆیی لە کەرکوک کرایەوە

گروپی شانۆیی هاوار، خولێکی پەرەپێدانی شانۆیی بەناونیشانی “ئەکتەری بەئاگا” کردوەتەوە و ژمارەیەک لە شانۆکاران و ئارەزومەندانی بوارەکە بەشاداریان تیادا کردووە.
لە سەنتەری ڕۆشنبیری شاری کەرکوک، گروپی شانۆیی هاوار خولیکی پەرەپێدانی بوارەکەی بۆ گروپێک لە خوێندکاران و شانۆکاران و ئارەزومەندانی بوارەکە کردووەتەوە .

بەشداربووانی خولەکە بەگرنگیەوە باس لە سازدانی ئەم جۆرە خول و ۆرکشۆپانە دەکەن و محەمەد عەلی،  یەکێک لەبەشداربووە ئارەزوومەندەکان دەڵێت: بە پێویستی دەزانین بایەخی زیاتر بدرێت بواری شانۆیی شارەکە، هەبوونی چالاکی وەها هەل و دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ گەنجان تا پەرە بەتوانا وبەهرە شاراوەکانیان بدەن.

نەژاد نەجم، سەرۆکی گروپی شانۆی هاوار لە بارەی خولەکەوە دەڵیت: نواندن بەوە نییە ڕیشت سپی بووە لە بوارەکەدا، بەڵکو پێویستە تۆ ئەکتەرێکی بەئاگابیت نەک ڕیش سپی بیت.

ڕاهێنەری خولەکە ئاماژەی بەوەشدا: لەکۆتایی خولەکەدا، نمایشێکی شانۆیی پێشکەش دەکرێت وەک بەرهەمی گروپی  شانۆی هاوار.

 

سەرچاوە: rojnews