خودایە..چاوێکم پێببەخشە،بۆبینینی ڕاستیەکان !

لە دیدارێکدا بە قەشەیەکم گووت باشتریین کیتاب کامەیە تا بیخوێنمەوە گوتی ئینجیلە" چومە لای ئیمامێک پرسیم باشتریین کتێب بڵێ تا بیخوێنمەوە گوتی قورئانی ئیسلام" لە شارەزایەکی پەرتوکی زەبوورم پرسی گوتی ژیانەوەو یەکتاپەرستی، هەمان پرسیارم لە یەهودییەک کرد گوتی تەوراتە" لەپیری زەردەشتیانم پرسی گوتی«ئاوێستا» بۆ هەرکامێکیان سەرم نەویکردوو هێندەیان لێوە فێربووم هەریەک لەمانە سەنگینی خۆیانم بۆ دانــا تا خودەکان لێم دوورنەکەونەوەو کەسایەتی و هاوڕێکانم پەرت نەبن و لەپەیوەندیدابیین. بۆ هەر خودێکیان بەشایستەکانی کیتابەکەی گڤتوگۆم کردوەو هیچکام لەوانیترم ڕوبەڕوونەکردۆتەوە تا نەبێتە 👈دژ"

ئەوانەی لەو پەرتوکاندا هاتوە» سروشت پارێزی" مرۆڤ دۆستی" تەمیزی و زۆرێک لە بابەتە پەروەردەییەکانی تێدایە هەندێکیان یەکدەگرنەوەو یەکسانن" بەڵام کەدەگەیتە ئەوەی شەڕ لەسەر خوا دەکەن و دژ بەیەکدەبنەوە دەربڕینەکان دەگوترێنەوەو تاوان و نەفرەت لەیەکتریی دەکەن و ئاراستەکان بۆ جەنگ و خۆکوژی دەگوازرێنەوە نیشانەکانی جەنگ بەدی دەکرێت» لەکاتێکدا ئەساسی کیتابەکان خودایە و بەخشینی بەهەشتە و خودەکان شەڕیی بەهەشت لەخۆگرتوە تا بێبەش نەبن لەو راستیانەی بۆیان دەگێڕدرێتەوە» وەک چۆن دنیا لە ڕووناکی و تاریکی پەیابوە ئاینەکانیش لەخوداوەهاتوە، ئەم هێزانە دائیمەن لە شەڕدان و جارجار بە سەر یەکا زاڵ ئەبن"

لەپەڕەیەکی هەریەک لە پەرتوکەکاندا جەنگ و شەڕ و دژایەتی تێدابێت دەیخوێنمەوە بەڵام بەمەبەستی پەروەردە نــا» ناشمەوێت بۆ ئێوەی بگێڕمەوە تا ئێوە لەدەسنەدەم و پێکەوە دووروونزیک بمێنینەوە" بەڵکوو ئەوانە دەگێڕمەوە کە سودبەخشن و کەسانی ئیسلامی و مەسیح و یەهودو زەردەشتی و هتد.. دڵخۆشدەکەن و زیاتر لەخۆمیان نزیک دەکەمەوە تا مرۆڤدۆستی و پێکەوە ژیانێکی یەکسان بەرپاکەین و جیاوازی لەنێوان گەلاندا نەبێت، چونەکە خودە ئاینیەکان شەڕ لەسەر خوادەکەن و هەر لایەنەی خوا بەهیخۆی دەزانێت لەکاتێکدا خودا خالقی گەردون و سروشت و مرۆڤایەتییەو خۆی بەخاوەنی هەموان دەزانێت.

ئایا بەڕاستی ئێمە سەرکوتکهەر بووین یان خۆمان گێلکردوە بەوەی لێی تێناگەیین و بڕوامان پێی هەیە یان بڕوادارەو تێینەگەیشتووە "کێشە یان سەختی یان چەوسانەوە یان قاتوقڕی یان ڕووتی یان مەترسی یان شمشێر» تۆ کام لەمانەت دەوێ ئەگەر لێیتێبگەی دەڵێیت ئەوە دڵنیاییەکی تەواو باوکە بۆ ئێمە لە ڕێگەی مەسیحەوە بەخشراوە یان لە پەیامبەری ئیسلامەوە گواستراوەتەوە یان یەهودو کلتوری عیساو یەکتاپەرستیان کردوە بە باوەڕوو کۆتایی و ڕۆحی پیرۆزیان لێ ناوەوە.

تۆ هەر ئاین و مەزهەبێکبیت هیچ شتێک ناتوانێت ئێمە لە خۆشەویستی خودا جیا بکاتەوە. ئەوەی دەگوترێ شەیتانەکە و هاوپەیمانەکانی لە بونی مەسیحەوە گواستراونەتەوە کردومانە بەبابەتێک سڵی لێدەکەینەوەو وادەڵێین کە دەتوانن جەستەمان بکوژن و جەستەیی بوونمان بە ئازارەوەبێ و بەدوای تێکدانی پەیوەندییەکانماندا بگەڕێن. کەچی ئیبلیس ناتوانێت دڵمان رازیکات کاتێک دەرجال دێت و تەسلیمی مەسیح دەکرێین. کاتێکیش کە دڵمان موڵکی پەروەردگارە بڕوا بە هیچ لە ئاینەکان ناکەیین هەرڕوودەکەینە پەروەردگارێک کە هەرئەو خالقمانە ، داهاتووشمان بەهەمان شێوە دەبێت کە ئێستا قسەی لەبارەوەدەکەیین و ئیبلیس» شەیتان ناتوانێت داهاتووی تا کۆتایی ئێمە بگۆڕێت لەگەڵ خودادا

#فەرەیدون_کونجرینی

خودایە چاوێکم پێ ببەخشە بۆ بینینی راستیەکان» بۆ بینینی، دڵێک کە بڕوا بەوە بکات سەرکەوتنی بیروباوەڕەکەی تۆ بکاتە پەیڕەوو کۆتایی ژیانم ، هەروەها! نامەوێت لە هیوا و باوەڕ و خۆشەویستیم بە سەختی ژیان دەربچم بەڵکوو لێرەو لەوێ داوای بەخشیین و ئاسودەیی دەکەم ، دەمەوێت شایەتیەکی زیندوو بم بۆ هێز و سەرکەوتن و بەخشندەیی تۆ.