خاکی هەڵۆکان

کێشەی هەڵۆکان لەسەر زەوی نیشتمان بوونی نییە چونکە هەڵۆکان بڕیاری ئەوە ئەدەن...
هەڵۆکان وەک خاوەن ماڵێکی  ڕەسەن لێرە بوون،
 لێکۆڵینەوەکان پشتگیری لە بوونی  مێژووینەی هەڵۆ دەکەن پێش ئەوەی مرۆڤ هێرش بکاتە سەر زەوی و دارستان و لەوەڕگەکان لەناوببەن و بیکەن  بە باڵەخانە و  شار.
 بەزۆرخاک ولانەی هەڵۆکان خاپورکرا ، ئەوانیش کۆچیان  کرد بۆ چیاکان، بەڵام  دەگەڕێنەوە ...
 ئەوانەی سەر زەوی کەبانگەشەی یاسا و مافی مرۆڤیان دەکرد ، ئەوانیش نابیناوکەڕ و بێدەنگ بوون  لەئاست  دزینی خاک ولانەی هەڵۆبێدەنگەکان،  دەستیان هەبوو لە تاوانەکانی داگیرکەری بێ میژوو لە  دزینی خاکی هەڵۆکان .
ئێوە دەزانن ئەوەی ئەدزرێت نەفرەتییە... چاولە دووە هەرگیز بەرەکەتی نابێت . 
ئەی دزی ماڵ وێرانکەری  بێمێژوو... ئەگەر بەردەوام بن لەوەی ئێستا دەیکەین، کۆتاییەکەی وەک گەمژەیەک دەبن  کە هیچ داهاتوویەکی نییە !