ڕۆژی شەممە 2023/1/7 هونەرمەندی گۆرانیبێژی شاری كۆیە گوشاد میرزا كەمال خاوەنی گۆرانی هەلاو هەلاوە كۆچی دوایی كرد.
گوشاد میرزا كەمال یەكێك بوو لە هونەرمەندە دێرینەكانی شاری كۆیە و ئەندامی تیپی مۆسیقای باواجی، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەند گوشاد میرزا كەمال خەڵكی قەزای كۆیەیە و ئەندامی تیپی باواجی كۆیە بووە و خاوەنی چەندین گۆرانیە وەك هەلاو هەلاوە و تەماشای خاڵی و بەخێربێیتەوە، بەڵام لەناویاندا بەگۆرانی هەلاو هەلاوە ناوبانگی دەركردبوو.
سەرچاوە: gksat