حیکایەتی پێكەنین یان گریان؟

لە پیرەمێردێکی روسیان پرسی: بۆچی حكومەت سێ جار بەندی كردی؟
پیاوە روسییەكە لە وەڵامدا وتی: كاتێ گەنج بووم پەیوەندیم بەحزبەوە کرد، لەگەڵ کادرێکی حزبدا پیاسەمان دەکرد باسی مێژووی حزب و پرەنسیپەکانی بۆ دەکردم، کە بەلای شورای کرەملیندا تێپەڕین، وتی شورای كرەملین بەرزە، منیش پرسیم بۆ بەرزە؟  وتی بۆ ئەوەی كەر نەتوانێت بەسەریدا بازبدات، منیش وتم لە دەرەوە بۆ ناوەوە یان لە ناوەوە بۆ دەرەوە؟
لەو كاتەوە بەندیان كردم و بەریان نەدام هەتا كاتی مردنی ستالین، كاتێكیش كە لێم خۆش بوون و بەریان دام وێنەیەكی خرۆچوڤ و ستالینم بەیەكەوە دانا.
بەڵام کادری حزب تووشی شۆكی كردم كە وتی تۆ تا ئێستا وێنەی ئەو كەرە دادەنێیت؟ منیش لە وەڵامدا وتم كامیان؟
 دووبارە بەندیان كردمەوە، تا کاتی مردنی خرۆچوڤ دەریان نەكردم.
دواتر دیسان لە زیندان ئازادیان كردم، دوا جاریش لە ئاهەنگی یادی لە دایكبوونی نەوەكەمدا بووم کادری حزب تەلەفۆنی بۆكردم وتی، بۆچی نەهاتی بۆ دوا كۆبونەوەی حزب؟ منیش لە وەڵامدا وتم ئەگەر بمزانیایە دوا كۆبونەوەیە ئەوا هەموو خێزانەكەم لەگەڵ  خۆم دەهێنا و لەوێ بەیەكەوە ئاهەنگمان دەگێڕا، دیسان بۆ جاری سێهەم بەند كرامەوە.

 

سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد