هونه‌رمه‌ند رووبار ره‌شید كاكه‌یی گۆرانییه‌كی تایبه‌ت به جه‌ژنی كاكه‌ییه‌كان بڵاو كرده‌وه كه كاری ڤیدیۆكه‌ی له گوندێكی كاكه‌ییه‌كان كراوه.
رووبار ره‌شیدی هونه‌رمه‌ند، به "وشه"ی گوت، "جه‌ژن یارانه‌ن" نوێترین به‌رهه‌ممه و بڕیاره گۆرانییه‌كه له جه‌ژنی قهوهڵتاسی كاكه‌یی بڵاو بكرێته‌وه كه له گوندی هاواری كاكه‌یی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كاری ڤیدیو كلیپی تێدا كراوه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له كاكه‌ییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه.
روونیشی كرده‌وه كه ئاوازی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن كاروان محه‌مه‌د دانراوه، شیعری گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن نامیق هه‌ورامی نووسراوه و له ستۆدیۆی كاروان پڕۆده‌كشن كاری ده‌نگ و موزیكی بۆ كراوه، كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن هه‌ردی سه‌میر كراوه.
رووبار ره‌شید هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كاكه‌ییه، جگه له‌و به‌رهه‌مه، پێشتر به‌رهه‌می تری بۆ كوردستان هه‌بووه.
سەرچاوە: wishe