جێپەنجەی قسەکان..

کێ وتی قسە هیچ نیە..وهیچ ناکات..
ئەگەر وشەکەم بەنازەوە پەنجەت لێبدات، ئەوا لە باوەشت دەگرم...
خۆئەگەر ئازارت بدات لە دەریایەکی ناسۆردا دەتخنکێنم..
بە قسەیەک... خەونێک لەناو دەبەین... و بە قسەیەک... برینێک ساڕێژ دەکەینەوە...
بە وشەیەک... کەسێک لەدەست دەدەین... و بە وشەیەک... دڵێک بەدەست دەهێنین...

ئەگەرلووتبەرزی ولەکەی سەردڵە شکاوەکان لێگەڕێ ،مێشک باوەشێ گوڵ لەبەرگی ڕستەیەکدا  دەبەخشێ. 
پێش ئەوەی قسەکانت بڵێیت لەبیرت بێت..
جێپەنجەکەی لەسەر دڵی دۆستە نەگۆڕەکانیش دەمێنێ...