جۆرەکانی کەسایەتی مرۆڤەکان ..

عومەر مەحمــــــــــود

 

لە دەرونزانیدا باس لە بوونی سێ جۆر مرۆڤ یان بڵێین سێ جۆر کەسایەتی  دەکرێ .


جۆری یەکەم :
 وزەی لە تۆ زیاترە . هەر بە بینینی ڕوخساری و بیستنی دەنگی و هەستان و دانیشتن لەگەڵیدا  هەست بە بەختەوەری دەکەیت .
 وزەی لێ وەردەگری . وزە بەخش و ورە بەخش و ئومێد بەخشە . 
وزەی ئەرێنیت پێ دەدا . ئەو جۆرە مرۆڤانە لەژێر کاریگەری خەڵکیدا نین . کاریگەری لەسەر خەڵکی دادەنێن . گەشبین . 
وزەو هوشیاری و بەختەوەری و خۆشی دەبەخشنە هەر شوێنێک کە ئەوانی لێیەو هەرکەسێک کە لە لایانە و لە تەکیاندایە. 


جۆری دووەم : 
وزە دزەکاننن . یان ئەوانەی وزەی ئەرێنی لە خەڵکیدا ناهێڵن . بەردەوام ناڕازین . ڕەشبینن . ڕەخنەو گلەییان لەواقیع هەیە . لەژێر درەختێکدان گەڵای پێوە نیە . 
 واقیع ڕەتدەکەنەوە . کێشەی ئەمانە هەر ئەوە نیە خۆیان لە کێشەدان و لە ژیانی خۆیاندا ڕەشبینن . بۆ تۆش کێشەن .
وزە لە تۆشدا ناهێڵن .
دەتکەنە هاوبەشی گلەیی و بێهیوایی و ڕەشبینی و  ناڕەزایەتییەکانی خۆیان . 
ورەت دەڕوخێنن . 
هەر ئەوەندە گوێیان بۆدەگری ، هەستەکانت دەگۆڕێن . هەست بەلاوازی و دڵتەنگی دەکەی . خەم و خەفەت داتدەگرێ . 
بوونی کەسێک لەمجۆرە لە جیهانی تۆدا دەبێتە هۆی ئەوەی 
وزەت تیا نەمێنێ . هەست بە تێشکان و نائومێدی بکەی . ڕەشبینی و بێهیوایی داتبدەگرێ .
ئەمجۆرە کەسایەتیە  تەنانەت لە فلیم و دراماکانیشدا حەزی لە تراژییە .
 زۆر قسەدەکات . بەدەرەوەی خۆیەوە سەرقاڵە . سەرگەردانە و لە ڕۆڵی قوربانیدا دەژی .
ئەم جۆرە لە ژیانتدا بەربەست و ئاستەنگە .
تەڵەیەکەو بۆت نراوەتەوە . بەرەو دواوەت دەگێڕێتەوە . لەگەڵ ئەم جۆرە کەسایەتیەدا پێشکەوتن نیە . 
دوور کەوتنەوە لێی کارێکی باشە .


جۆری سێیەم : 
هاوتاتە لە وزەدا . لەگەڵیدا دەگونجێی . بەئاسانی دەتوانی لەگەڵیدا  هەما هەنگ بی .
پێت خۆشە بیبینی . 
لە تەکیدا دڵخۆشی . بیرکردنەوەکانی لەبیرکردنەوەکانی تۆ نزیکن .
ئێوە لە وزەدا یەکسانن . یان زۆر نزیکن لە یەکسانی . وزەو ورەی تۆ نابات .
ئێوە وزە  بەیەکتری دەبەخشن . 
ئەمجۆرە کەسایەتیە پێی دەگوترێ هاوشێوە . یان دوانەی ڕوح . 
یان نیوەکەی تر .