تەکبیرو رای سەرۆک..

دەگێڕنەوە لەئاوەدانی یەکی ئاژەڵدارا ،ڕۆژێک مانگایەک  سەردەکات بەناودیزەیەکدا بۆئاوخواردنەوە وسەری لە دیزەدا گیردەبێ وهەرچی دەکەن سەری مانگایان بۆنایەتەدەر.. ناچار دەچن بۆ لای موختارکەسەرۆکی دێیە تالەم  کێشە یە ڕزگاریان بکا !

موختارپاش ڕوانین وبیرکردنەوەیەکی زۆر ئەمردەکات: بڕۆن  ملی مانگاکە ببڕن .

پاش کەمێک خەڵکە دیسان دێنەوە بۆلای مختار  دەڵێن جەنابی سەرۆک ،  مانگامان سەربڕی بەڵام قوربان هێشتا سەری مانگا هەرلەناو دیزەکەدایە !

 ئەمجارە جەنابی سەرۆک ئەمردەکات دیزەکە بشکێنن ...

پاشان کەسەرۆک هەست دەکات چ پەندێکی داوە،لەخەڵکە دووردەکەوێتەوەو غەمبار لەپەنایەکدا سەردادەخات ودادەنیشێت ....

خەڵکە کەدەبینن سەرۆک غەمباروگۆشەگیرسەری لەناکۆشیدایە هەموو پێیان وایەسەرۆک  غەمبارەو بۆمانگاو دیزەکە دەگری !

گشت ئاوایی دەچن بۆلای بەدەوریا کۆدەبنەوە دەڵێن: سەرۆکی گەورەمان.. بەقوربان بۆدەگری ؟ قەزاوبەڵای خۆتانی بردبێ ،ئێمە هەموومان بەندەو غولامی تۆین ،هەرمانگاودیزە مان زۆرەهیچ پێویست ناکات خۆت غەمبار بکەیت وبۆی بگری !

سەرۆک سەربەرزدەکاتەوە دەڵێ من بۆمانگاو دیزەکە ناگریم ..

من بۆ حاڵی ئێوە دەگریم ئەگەر من نەمێنم وبمرم کێ ئەم کێشانەتان بۆحەل دەکا ؟