عەبدوڵا کەریم مەحمود
گەلی عێراق له بار‌و دۆخێکی مێژوویی گه‌وره‌ی ، لێک جیاوازدا ده‌ژین ، عه‌قڵ بە زەحمەت دەتوانێ په‌یان پێ پێ ببات ،چاودێران لە بەداچوونەکانیان دا ، هیلاک ده‌کەن ،ئه‌گه‌ر به لاپه‌ره‌ی مێژووی عێراقی چه‌رخی نۆزده‌هه‌م و ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا بچینه‌وه ،ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ،که رای مێژوو نوسان ئه‌وه‌یه ، عێراق له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، گۆڕستانی خێڵه‌کان بووه .
فالح عه‌بدولجه‌بار
له‌م توێژینه‌وه ورد‌و قوڵه ی فالح عەبدولڤجەبار ، نوقمی تێڕامانێکی قوڵ دەبین. لێرەدا کۆمەڵگای کورد دەخوێنینەوە ،بۆ به‌رگی سێیه‌می کتێبی (ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ) خوێندنه‌وه‌یه‌کی ترم بۆ کرد.
ئه‌م خوێندنه‌وه یه، فالح عەبدولجبار کۆمه‌ڵگای باشوور ی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی کوردله ژێر کاریگه‌ری کلتوری عه‌ره‌بی عێراق دایه ، باشووری کوردستانی ،دەسەڵات دارانی هه‌رێم بۆ خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌و خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخ و ته‌ریقه‌ت و حیزبە .
ئیستا له هه‌رێم ی کوردستان دا، دوو چین هه‌یه ، چینی یه‌که‌م ،چینی پله باڵاکان و چینی دووه‌م چینی ژینە نه‌هامه‌تیه‌کان ،چینی ناوه‌ند له نێوان چینی پله باڵاکان و چینی ژینه نه‌هامه‌تیه‌کان نه‌ماوه و نییە.
چینی یه‌که‌م ،چینی پله‌ی باڵا کان ، له (خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌و خێڵ و عه‌شره‌ت وشێخ و ته‌ریقه‌ت وحیزب) پێک هاتوون ، خاوه‌نی کۆمپانیاو بزنز وسه‌رمایه‌ی خه‌یاڵین ،بانقی ژێر زه‌مینی نهێنی یان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه هەیە ، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سەربازی وئابوری و کۆمه‌لایه‌تی و میدیا و هه‌موو کایه‌کانی ژیانن ، به کۆشک و ته‌لاری بیناسازی مۆدرێنەوە ، به ڵام لە ژێر سێبەری ده‌ستوورو یاسا و رێسکانی خێڵ.
چینی دوه‌م ، چینی ژینه نه‌هامه‌تیه‌کان ،هه‌موو ئه‌و چین و توێژانه ده‌گرێته‌وه ، به به‌ری ره‌نج و ماندوو بوونی تاقه‌ت پروکێنی خۆیان ده‌ژین ، ئه‌م چینه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی چینی پله باڵاکانن ، جگه له‌و داهاته دیاریکراوه که‌مه‌یان ،هیچ داهاتێکیان نییه و ژیانیان قورس و ئاڵۆزە .
چینی پله باڵاکان ، ئەوەندە چاو برسین ، به فێڵ و ته‌ڵه‌که و سیناریۆی جیا جیا ،له‌و داهاته که‌مه‌ی چینی ژینه نه‌هامه‌تیه‌یان ،ده‌دزن و ده‌یبه‌ن بۆ خۆیان .
چینی پله باڵا ن ،لە سەروەی یاسا‌و رێسا‌و دادگاوەن ،رۆژانه ده‌یان کاری نابه‌جێ و نه‌شیاو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و تاوان له‌م لاو ئه‌ولا ، ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، هیچ یاسا‌و رێسا‌و دادگایه‌ک ناتوانێت ، لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ دا بکات ، خۆیان یاری بەیاساو دادگاوە دەکەن.
رۆژانه ده‌یان که‌س له چینه ژینه نه‌هامه‌تیه‌کان ، به‌هۆی کێشه‌ی ژیانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و قورسی و ئاڵۆزییه‌کانی ژیانیانه‌وه ، رووبه‌رووی یاسا‌و رێسا‌و دادگا ده‌کرێنه‌وه ،زیندانه‌کانیان لێ پڕده‌که‌ن ، یاسا‌و دادگا‌و زیندانه‌کان ته‌نیا بۆ چینی ژینه نه‌هامه‌تیه‌کانه .
ئایا کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ، به‌و هه‌موو جیاوازیانه‌وه ، به‌وهه‌موو بێ سیسته‌می و بێ و ده‌ستووریی و بێ یاسا و بێ رێسایی و به‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیه‌وه ، به عه‌قڵی توندوتیژی مه‌زاجی چینه باڵاکانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی حکومی ، ئه‌م نیشتمانه یان نه‌کردوه به گۆڕستان ، به دۆزه‌خ بۆ چینی ژینه نه‌هامه‌تییه‌کان .
فالح عەبدولجبار ، له‌م توێژینه‌وه چڕه‌دا ،باسی هۆزو خێڵه کانی کردوه، پێش ئه‌وه‌ی له ده‌شت و بیابان و گوندەکانەوە ، روو بکه‌نه عێراق ،چۆن هه‌موو سیما‌و نه‌ریته‌کانی هۆزو خێڵه‌کانیان به‌و په‌ڕی په‌رۆشییه‌وه پاراستووه ،به‌ڵام که دهگهنهعێراق ، هۆزو خێڵه‌کان نه‌یانتوانیووه ، له گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی نوێی شار‌و شارۆچکه‌کان و له گه‌ڵ داب و نه‌ریته‌کانی شاردا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن .
خێڵه‌کان له شاره‌کان دا. بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان کێشه‌و ململانێ ، له گه‌ڵ دابونه‌ریته‌کانی شاردا،په‌نایان برد وەتە به‌ر ره‌فتاره پڕله توند‌و تیژییهکانیان ،که پڕبوو، له رق وکینه‌و تۆڵەو تۆڵه‌کردنه‌وه ی هێزی خێڵ و عه‌شره‌ت ، لە یەکتریی .
به‌مه‌ش نمایشی ئازایه‌تی وقاره‌مانی خۆیان ده‌نوێن ، چۆن توانیان خۆیان بگه‌یننه نێو‌و کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه بردنی سیاسی و سه‌ربازیی.
شێخ وسه‌ره‌ک عه‌شره‌ته‌کان دیواخانی ناو رەشماڵ و چادریان گواسته‌وه بۆ ناو کۆشک و دام و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کان ،ژیانی کۆچ وکۆچ به‌ریان کرد به نیشته‌چی بوون ،به هه‌موو توانایانی خۆیانه‌وه ،هه‌موو ره‌فتارو داب و نه‌ریته دیار‌و تایبه‌تمه‌نده‌کان خێڵ یان گواسته‌وه بۆ ناو دام و ده‌زگاکانی (ده‌وڵه‌ت وپه‌رله‌مان وکایهسیاسییهکان ) .
شه‌پۆلی کۆچی جوتیارانی گونده‌کان بۆ شاره‌کان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندان گه‌ڕه‌کی نوێ له شاره‌کان دا دروست ببن ،خۆیان ده‌یان پاراست.
له 1968 حیزبی به‌عس جارێکی تر به کۆده‌تایه‌کی سه‌ربازی گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات ،هێرشی توندیان کرده سه‌ر عه بدولسهلام عارف و عه بدولڕه‌حمان عارف ، به خێڵایه‌تی ناویان بردن ،له کۆنگره‌ی هه‌شته‌می هه‌رێمایه‌تی حیزبی به‌عس دا له 1975 دا ،سه‌دام حسین و تارق عه‌زیز گاڵته‌یان به عه‌بدولسه‌لام عارف ده‌کرد ،جنێویان پێ ده‌دا ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ به‌هێز کردنی پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان پشتیان به دوو هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ستبوو .
یه‌که‌میان : ئه‌و کۆمه‌ڵه سه‌ربازانه‌ی ، کەله خۆیانه‌وه نزیک بوون .
دووه‌میان : الجمیلات که لقێکه له هۆزی دلێم .
ئه‌وان ئه‌وه‌یان زۆر به‌لاوه سه‌یر بوو ،عه‌بدولسه‌لام عارف بۆ ئه‌وه‌ی کۆده‌تا ، به‌سه‌ر رژێمی پاشایه‌تی دا بکات، په‌نای برده به‌ر هێزێکی خێڵه‌کی و هێزی عه‌سکه‌ری (ئه‌فسه‌ران) ،ئه‌م کۆکتێله بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان ، پیکهاته‌ی ده‌وڵه‌ت و نوێنهرایەتیان تێک بدا ،سه‌رچاوه وبنهما شهرعێتهکانیان خاپور کرد.
وه‌ک ( ده‌ستوور ...په‌رله‌مان ..ئه‌نجومه‌نی پیاو ماقوڵان)و که‌وتنه ململانێ ی یه‌کتری به چه‌ک ، له به‌ر نه‌بوونی شێوازه‌کانی ململانێ ی هاوچه‌رخی وه‌ک (گفت‌و گۆ ..په‌رله‌مان ...ده‌نگدان ...راپرسی ).
له‌م ناکۆکیهیانهدا ، یه‌کتریان قبوڵ نه‌ده‌کرد، پیلان دژی پیلان سه‌ری هه‌ڵدا ، له 1958 – 1968 که 10 ساڵ بوو ، نزیکه‌ی 300ئه‌فسه‌ر ، له سوپای عێراق کوژران وپاکتاوکران و دوورخرانه‌وه.
ئه‌م دیاردانه بونه نه‌ریتێکی نوێ ورۆڵی سه‌روه‌ریی یاسایان وه‌لانا ،په‌نایان برده به‌ر توندوتیژی وهێزوچهک ،دیکتاتۆرێک به پاڵپشتی چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی دیار‌و چه‌ند سه‌رۆک خێڵێک ،ده‌ستیان به‌سه‌ر سوپادا گرت .
به‌پێ ی نه‌ریتی خزمایه‌تی و تیره‌و خێڵ،ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاریانه‌ی خۆیان سه‌پاند ،عه‌بدولکه‌ریم قاسم پشتی به‌هێزی سوپا به‌ستبوو ،عه بدولسهلام عارف پشتی به خزم و عه‌شره‌ته‌که‌ی و سوپا به‌ستبوو، هه‌ردوکیان تێک شکان .
له توێژینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و خێڵەکەی (فالح عەبدولجەبار
) دا ، رۆشنایی خراوه‌ته سه‌رلاپه‌ڕه‌کانی ژیانی سه‌دام حسین :
سەدام سوودی ، له ئه‌زمونی ههردوودهسهڵاته تێک شکاوه‌که‌ی ، .پێش خۆی وه‌رگرت ،گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی به ته‌نیا ( سوپا ) یا (سوپا‌و خێڵ)، ناتوانن پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێز ی تۆتالیتا‌ر و بەردەوام بێت .
لە ساڵی1963-ی حیزبی به‌عس لە کۆدەتایەکدا تێک شکا ، ئەمە بوو ئه‌زمونێکی نوێ ی لای سه‌دام ،ده‌سه‌ڵاتی خۆی له کۆکتێلی ( حزبی و جه‌ماوه‌ریی و سیسته‌می خزمایه‌تی وعهشایهریی و خێڵه‌کی ) پێک بێنێت .
پله‌و پایه ببەخشێ بە ئەمن وئیستیخبارات و کەسە دەستە مۆکانی دەوروبەری خۆی بۆ دامه‌زراندنی ، دەزگایەکی ( ئه‌منی توند‌و تیژ و ترسناک) .
هه‌موو خولیا‌و خه‌ونه‌کانی وەک جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق بهێنێته دی، هه‌موو که‌سه نزیکه‌کانی خانه‌واده‌که‌ی و بنه‌ماڵکه‌ی و خێڵه‌که‌ی له خێڵی (بیجات) به تایبه‌تی به‌ره‌ی خه‌زووری که ناسرابوون به(البوغهفور) خسته ناو کایه گرنگه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
سه‌دام لهسهرپیلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌یه‌کی دارێژراوی چڕ و پڕ‌و ورد ،هه‌موو توانای خۆی خسته گهڕبۆ گرنگی دان به‌خزمه‌کانی له نێو حیزبی به‌عس ،ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق ، لە (ده‌زگاکانی ئه‌من ، ئیستیخبارات ، موخابه‌رات ، سوپا . هێزی تایبه‌تی )دروست کرد ، بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژیی ببینن ، بۆ پارێزگاری له خۆی و کۆشکه‌کانی ).
به‌مه‌ش له جوغرافیایه‌کی بچوکی ( عوجه و تکریت) -ه‌وه توانی کۆنترۆڵی هەمووعێراق و بکات .
سه‌دام کوڕه هه‌ژارو نەدارەکانی کانی خێڵه‌که‌ی هان دا، ده‌ست به‌رداری خوێندن ببن،به بڕوانامه‌ی خوێندنی (سه‌ره‌تایی ،ناوه‌ندی ،ئاماده‌یی)ه‌وه بچنه خوله تایبه‌تییه‌کانه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ئه‌فسه‌ر ، له‌دام وده‌زگاکانی (ئه‌من ،ئیستیخبارات ،موخابه‌رات ،سوپا ،هێزی تایبه‌تی) بۆ پارێزگاری له کۆشکه‌کانی.
به‌مه‌ش هه‌موو نه خوێنده‌وارو خوێنده‌وارانی پله نزمی هۆزی (بیجات) له پله‌و پایه جیاجیاکان ، لە (حیزبی بەعس و حکومەت )، وه‌ک جه‌لاد و لێپرسراوی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ترسناک ده‌رکه‌وتن و رۆڵیان بینی و ناوبانگیان په‌یدا کرد.
سه‌دام توانی له گوندێکی بچوکی (عۆجه)وه سیسته‌می خێڵه‌کی و عەشایەریی هۆزو و تیره ، به‌ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێزه‌وه ، بگه‌یه‌نێته ناو حیزبی به‌عس و ده‌وڵه‌تی عێراق ،به شێوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده دڵره‌قانه و بێ بهزەیانه ، به سیناریۆی جیا جیا ، هەموو کادرە بەتوانانی حزبی بەعسی کوشت .
بە دام و دەزگاکانی ئەمن و ئیستیخبارات و موخابەرات ، سیسته‌مێکی دەسەڵاتی سەدامانەی به جۆرێک چه‌سپاند ،هیچ متمانه‌یه‌کی له نێوان لێپرسراوه‌کانی بەعس دا نەهێشت .
هەمووی سەرکردەو دەسەڵاتدارانی بەعس و دەوڵەتی کرد بە کۆیلەی خۆی ، هه‌مووشتێک لە ناو حیز بو ؛لە هەمووعێراق دا مایه‌ی (ترس و گومان ) بوو،به جۆرێک حیزبی له ناو ده‌وڵه‌ت وده‌وڵه‌تی له ناو حیزب دا چه‌سپاند .
( خێڵی بیجات) و هۆزی (البوغفور)بونه گه‌وه ره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌موو کایه سیاسییه‌کانی حیزبی به‌عس و ده‌وڵه‌تی عێراق.
به‌مه‌ش عه‌قڵی به‌سته‌ڵه‌کی خێڵه‌کی و گۆشکراو به هێزی عه شایه‌ری و پشت به‌ستوو به توند‌و تیژی و رق و کینه‌و پیلان وتۆڵه و تۆڵە کردنەوە، له ژێر په‌رده‌ی ئایدۆلۆژیای و نوێگه‌ریی وپێشکه‌وتن وسۆشیالیزم و ناسیۆنالیزمێکی داخراوی عه‌ره‌بی چه‌ق به‌ستودا سەپاند .
هه‌ندێ له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ، ده‌بوایه په‌یڕه‌وی هه‌مان به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی گرێی ئاڵۆزی سایکۆلۆجی سه‌دام وحیزبی به‌عس یان نه کردایه ، به‌رنامه‌ی خێڵه‌کی و عه‌شایه‌ری و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی خێڵ و ته‌ریقه‌تی ئاینی یان ، به به‌رنامه‌ی جیا جیا نه‌هێنایه‌ته ناو کایه‌کانی حیزب و حکومه‌ت و دام وده‌زگا گرنگه کانی به‌رێوه‌بردن .
حیزبە کوردییەکان لە دوای راپەڕینەوە ، کەس و کار‌و بنەماڵەکانیان .لەهەموو کایه‌کانی حیزبی و حکومی دا دانا ، رۆڵی گرنگیان پێ سپاردن . ئه‌و روخسارانه ش ، هەموو کارەکانی حیزب و دەوڵەتیان ، بەخشی بە کورو کچی خانه‌واده‌و بنهماڵهوهۆزو خێڵ و عه‌شره‌ت وشێخ و ته‌ریقه‌تی ئاینی.
لێرەدا (عۆجە )جارێکی تر ، بە بە جۆرێکی تر ، لە جوگرافیایەکی بچوکی تر دا ر، هەڵدەتۆقێ و رۆڵی سه‌ره‌کی وپێشه‌نگ دەبینێ ، لە هەبوو له هه‌موو کایه‌کانی حیزبایه‌تی دا ، له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ، له ئۆرگانه‌کانی حیزبه‌وه شۆردەبێتەوە بۆ ناو هه‌موو کایه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و هه‌رێم و ده‌وڵه‌ت .
سه‌دام حسین ،دوای کۆده‌تای 17-ی ته‌موزی 1979 ، لهچهندنەخسەو پیلان و له چه‌ند سینارۆیه‌کی جیا جیادا ، زۆربەی کادره پێشکه‌وتووه خاوه‌ن هه‌ڵوێست و خاوه‌ن ئه‌زمون و دیاره‌کانی حیزبی بەعسی له ناو برد.
ئهوبەعسیانەی راو بۆچونیان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ئه‌ودا یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه ،سیناریۆکانی به ئاشکرا، له ناو هۆڵی خولد و هۆڵی کۆبونەکان دا ئه‌نجام ده‌دراو، له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزێونی به‌غداد بڵاوی ده‌کرده‌وه.
بەو سیناریۆیەی مۆتەکەی ترس و گومانی ، گەیاندە هەموو سەرکردەو وئه‌فسه‌ره دیاره‌کانی سوپا عێراق ولێپرسراونی حیزب وجه‌ماوه‌ری عێراقی دەستە مۆکرد .
توندوتیژیی و زەبروزەنگ و گرتن و زیندانی و ئەشکەنجەو گوللە بارانی کرد بە کلتووری سەدام حیزبی بەعس بۆ هەموو عێراقییەکان .
هەموو بوارەکانی کۆنترۆڵی بەعس کرد ، بۆ هیچ کەس نە بوو ، راو بۆچوونی جیای هەبێ ، هیچ کەس نه‌ی دەتوانێت ره‌خنه لە دەسەڵاتەکەی بگرێ ، ئەوانەی بە یەک وشەش ، لەم لەولا ، راتەیەکیان بوتایەو ،جاسوسەکانی بەعس بیانگەیاندایەتە ،ئەمن و ئیستیخبارات ،ئەو کەسە چارەنووسی ، گولە باران کردن ، بێسه‌روشوین کردن بوو.
ته‌نانه‌ت بوار نه‌بوو ، هیچ که‌س پێشنیاری نوێ بخاته روو ،ده‌بوایه هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و حیزب و کادیرو کاربه‌ده‌ستان و هاوڵاتی عێراقی ،درۆ بکەن ، درۆزنانە بە به شان وباڵای سه‌رۆک سەدام دا هه‌ڵبده‌ن و بڵین (خوا بتپارێزێت ).
به ههمووسیناریو ودۆرۆکانی وهه‌ڵه گەورەکانی سه‌رۆک سەدام بڵین (حفیڤ اللە) .
ئه‌مه‌یه پڕۆژه‌ی سیاسی گه‌وره و ده‌سکه‌وتی مه‌زن ،سه‌رۆک هه‌میشه خاوه‌نی عه‌قڵی حهکیمانهیهو خه‌ڵک له‌و ئاسته‌دا نییه ،لێ ی تێ بگه‌ن ،سه‌دام حسین له ژێر په‌رده‌ی خزمایه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری مامۆستای وبرا گه‌وره‌ی و سه‌رۆکی عێراق-ی له قاڵب دا،ههمووجومگه باڵاکانی ده‌سه‌ڵاتی ،لێ سه‌ندوه ،خستیه په‌راوێزه‌وه،به جۆرێک ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری بێ ده‌سه‌ڵات کرد، جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو ، هیچ پێشنیارورهخنهیهک له سه‌دام بگرێت ،له به‌رده‌م ره‌فتاره ناقۆڵاکانی سه‌دام دا ،ئه‌وه‌نده لاواز بوو،ده‌بوایه ههمووبڕیارهکانی سه‌دامی جێ جێ بکردایه .
سەدام جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ، سه‌راپا( میدیای بیستراو نوسراو بینراو ) کۆنترۆڵ کرد ،هەموو میدیاکان به جۆرێک گرنگیان به‌سه‌دام ده‌دا،رۆڵی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری سه‌رۆک کۆماریان ، کاڵ کاڵ وکه‌م کرده‌وه.
لای هه‌مووتاکێکی عێراقی رۆژانه ئه‌م سیناریویانه نیشانه‌ی پرسیار بوو، به‌ڵام که‌س نه‌یده‌وێرا ،ئه‌و پرسیاره ئاڕاسته‌ی ئۆرگانه‌کانی حیزب وده‌وڵه‌ت بکات .
سه‌دام ههموودام و ده‌زگاکانی (ئه‌من و...ئیستیخبارات وموخابه‌رات و سوپای عێراق –)ی پڕکردبووله که‌س و کار‌و که‌سه نزیکه‌کانی خۆی هه‌مویانی له پۆسته گرنگه‌کان دا دانای نان .
سه‌دام ئه‌زمونێکی قوڵی له زنجیره سیناریوکانی دا هه‌بوو،به جۆرێک یاری به عه‌قڵی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر ده‌کرد ، خستیه په‌راوێزی ده‌سه‌ڵاته‌وه و هێنایه سه‌ر شاشه‌ی ته له فزیۆن وخۆی به زمانی خۆی پۆستی سه‌رۆک کۆمار‌و حزبی به سه‌دام سپارد.
سه‌دام له سه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی ورد، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های تۆتالیتارانه‌ی هه‌بوو.
رۆژانه پێشوازی گه‌رمی له سه‌ره‌ک خێڵ وشێخه‌کان وتیره کان ده‌کرد،به جۆرێک له سیناریو کانی دا ، هه‌موو داب و نه‌ریتی سیماکانی خێڵەکانی زیندووکرده‌وه ،
وه‌ک به‌هایه‌کی کلتوری زیندوو به‌سه‌ر حیزب و لێپرسراوه‌کانی حکومه‌ت دا سه‌پاندی، به‌مه‌ش رۆڵی کادره پێشکه‌وتوه‌کانی حزب و لێپرسراوانی حکومه‌ت لاواز تر کرد .
ههمووکادرانی حیزب و لێپرسراونی حکومه‌ت ، له به‌رده‌م سه‌رۆک خێڵ و شێخه‌کان وکه‌س و کاری سه‌دام دا هه‌ستیان به بێ پشت وپهنایی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و به که‌می کەسایەتی لاوازی خۆیان دەکردن ، کوڕی سەرۆک خێڵ و هۆزو شێخه‌کان لێپرسراوی دام و ده‌زگاکانی ئه‌من وئیستیخبارات و موخابه‌رات و سوپابوون ،که‌سه نزیکه‌کانی سه‌دام پاسه‌وانی کۆشکه‌کانی بوون .
ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری سه‌دام کۆنترۆڵی هه‌موو بواره‌کانی ژیانی هاوڵاتیانی عێراقی کرد ،ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی هیچ که‌س و گروپێک و حیزبێکی نهێنی نه‌توانێت بیر له کۆده‌تا بکاته‌وه.
سەرچاوە : سپی میدیا