دوای ته‌واوبوونی خولێكی راهێنانی میوزیك و گۆرانی و ده‌نگبێژان بۆ كۆمه‌ڵێك فێرخواز، تیپی مۆسیقای سلێمانی، به گێڕانی ئاهه‌نگێك و پێدانی رێزلێنان كۆتایی به خوله‌كه هێنا.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵێك مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی دێرین و به ئه‌زموونی تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌شدارییان كرد، ده‌نگبێژه‌كان كۆمه‌ڵێك گۆرانی ره‌سه‌نیان پێشكه‌شكرد. خوله‌كه له ناوه‌ڕاستی مانگی 10ی ئه‌مساڵ ده‌ستی پێكرد و شه‌ش هه‌فته‌ی خایاند كه رۆژانه له‌پاڵ راهێنانی په‌روه‌رده‌ی گوێ و ده‌نگ، وانه‌ی تیۆری و رۆشنبیری گشتی هونه‌ر باسده‌كران، مامۆستایانی سه‌ره‌كی وانه‌كان هونه‌رمه‌ندان (گۆران حه‌مه‌عه‌زیز و عادل
محه‌مه‌د كه‌ریم) بوون .
هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی خوله‌كه‌دا دوو سیمینار بۆ مامۆستایانی هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و چالاك سدیق له دوو رۆژی جیادا سازدرا، كه هه‌ردووكیان تیشكیان خستۆته سه‌ر ئه‌زموونی هونه‌ری خۆیان و له‌وێوه كۆمه‌ڵیك زانیاری به‌سوودی هونه‌ریان به فێرخوازان به‌خشی.
سەرچاوە: knwe