تویتەر تایبەتمەندییەكی نوێ و گرنگ بۆ تۆڕەكەی زیاد دەكات

تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكردووە، لەداهاتوویەكی نزیكدا تایبەتمەندی چاككردن بۆ بەكارهێنانەی تۆڕەكە زیاد دەكات، ئەم تایبەتمەندییەش رێگە بە بەكارهێنەرانی تویتەر دەدات، دوای بڵاوكردنەوەی هەر تویتێك، دەستكاری بكەن و چاكسازی تێدا ئەنجام بدەن.
پێشتریش ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئەمریكی كە هەوڵی كڕینی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە دەدات، پشتگیری خۆی بۆ زیادكردنی تایبەتمەندی چاككردنی بڵاوكراوەكانی تویتەر راگەیاند بوو.

 

سەرچاوە: gksat