تووڕەبوون..

 

دەگێڕنەوە کوڕێک ..زووهەڵ دەچوو ،هەمیشە توڕەدەبوو لە کەسانی نزیکی خۆی قسەی نەشیاوی پێدەوتن ..

باوکی ویستی یارمەتی بدات تا ئەم خووی توورەبوونەی پێ تەرک بکات ..

ڕۆژی باوکی بانگی کرد ، چەکوشێک وپاکەتێ  بزماری پێدا..

ووتی هارکاتێ  هەڵچووی تووڕەبووی لە  هاوڕێ وخوشک وبراکانت بڕۆ بزمارێ داکوتە لە سەر دیواری حەوشە ..

کوڕە پاکەتە بزمارو چەکوشەکەی وەرگرت ،ڕۆیشت ..

ئێوارەی یەکەم ڕۆژ..کوڕە گەڕایەوە بۆ لای باوکی ووتی: باوکە ئەمڕۆ39 بزمارم داکوتاوە.. ڕۆژی دوایی 35 بزماری داکوتابوو.

 بەم جۆرە ڕۆژەکان دەچووە پێشەوەو ژمارەی بزمارەکان کەم دەبوونەوە، چونکە لەڕاستیدا داکوتانی بزمار لەسەر ئەودیوارە کارێکی ئاسان نە بوو.. تاڕۆژێک کوڕە مژدەی ئەوەی دا بە باوکی کە ئەمڕۆ هیچ بژمارێکی دانەکوتاوە !

باوکی ووتی زۆرباشە ئافەرین، ئێستا بڕۆ هەموو بزمارەکان  دەربهێننە !   

کوڕە لەپێش چاوی باوکیەوە دەستیکرد بەدەرهێنانی گشت بزمارەکان کاتێ تەواو بوو ،ئەوسا باوکی پێ ی ووت بڕوانە شوێنی بزمارەکان..

هەرکاتێ تۆ هەڵ دەچی وقسەیەکی خراپ بەرامبەر کەسە نزیکەکانت دەڵێ ی .. وەک بزمار داکوتانەکە وایەلەسەر ئەودیوارە ..هەرچەندە داوای لێبوردنیش بکەی ،بەڵام شوێن ئازارو کاریگەری هەڵچوونەکانی تۆ و قسەڕەقەکانی کاتی توڕەبونەکانت وەک  شوێنی ئەو بزمارە لەسەر دیوارەکە ، لەدڵیان دەمێنێتەوە.. ژیری ئەمەیە هەوڵبدەی کاتی توڕەبونەکانت خۆت کۆنتڕۆڵ بکەی وهەڵ نەچی وە قسەی ڕەق ونابەجێ لەدەمت نەیەتەدەرێ..  تادڵیان شێوەی ئەودیوارە کون نەبێت ..چونکە ساڕێژبوونی زۆر زەحمەتە..