بەڵگەفیلمێک لەبارەی هۆشیار بیاوێڵەیی بەرهەمدێت

بەڵگەفیلمێک لەبارەی هۆشیار بیاوێڵەیی بەرهەمدێت کە هەردوو قاچی بەهۆی مینەوە لەدەستداوە و بە خۆبەخشی هەزاران مینی هەڵگرتووەتەوە.
سۆران عوسمان، بەرهەمهێنەری هاوبەش لە فیلمەکە دا، بە رووداوی راگەیاند، بەڵگەفیلمەکە بەناوی 'The Hero of Halabja'یە و بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی وارشۆ لە پۆڵەند بەرهەمی دێنێت و وێنەگرتنی کۆتایی هاتووە، ئەمەش دەبێتە یەکەم ئەزموونی لە بواری بەرهەمهێنانی فیلمدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، فیلمەکە لە هەڵەبجە وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی کەیوان شەعبانە و لەبارەی هۆشیار بیاوێڵەیی، کەسایەتی دیاری هەڵەبجەیە.

سۆران عوسمان، بەرهەمهێنەری شانۆگەری 'دوا رۆژەکانی بابلۆ'یە کە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بینەرێکی زۆری هەبوو.

هۆشیار بیاوێڵەیی بە 'هۆشیاری مین'ـیش دەناسرێت، دانیشتوی هەڵەبجەیە و لەدوای راپەرینی بەهاری 1991ـەوە لە باشووری كوردستان بە خۆبەخشی مین هەڵدەگرێتەوە.

 

سەرچاوە: rudaw- پەسار فایەق