لەیادی 238 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، لقی سلێمانی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، پێشانگەیەكی شێوەكاری بۆ ژمارەیەك لەهونەرمەندانی پێشەنگ دەكاتەوە.
پێشانگاكە سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 14-11-2022 لەهۆڵی گەلەری نیشتمانی- ئەمنە سوورەكە دەكرێتەوەو ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: galawej