بەرزان حەمەسور
هاواری کورد بەقوڕگێکی پڕ:
" بەسە بێدەنگی... بەسە هاوبەشی لە تاوان ...! "
تورکەکان شانازی دەکەن کەسەدان ئازادیخوازی کوردیان لە سێدارە داوە و هەزاران گوندی کوردستانیان وێران کردووە و دەیان هەار ئازای خوازی کوردیان بەحوکمی دادگای قەرەقوش خزانۆتە زیندان.. زمانەکەیان سڕیوەتەوە و هیوای سەربەخۆییان لەباربردوون ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەردۆغان دەوێرێت باس لە "ڕەتکردنەوەی نەخشەی نوێ" بکات، لە کاتێکدا دەوڵەتەکەی لەدروستبونیەوەتائەمڕۆ لە کێشانی نەخشە بەسەر پەڕاندنی کەلە سەری ڕۆڵەی کورددا نەوەستاوە.
ئەمڕۆهەموو کورد دەڵێ:
"ئێمە چیتر نابینە سوارەی حەمیدییە، نە دەبین بەکەرەستەی شەڕی ئارەزووی شەڕانگێزی تورک دژ بە ئەوانی دیکە..
ناهێڵین جارێکی دیکە منداڵێکی نەزان وەک حەسەن خەیری لە نێوماندا لەدایک بێتەوە، تابۆ خزمەتکردنی داگیرکەر بەکاربهێنرێ".
مێژووی خوێناوی سەدساڵەی ڕابوردوو سەلماندی کەئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بێ دادپەروەری بۆ گەلی کورد ناچەسپێ..
ئەگەر خواستێکی ڕاستەقینە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت، هەنگاوی یەکەم ئەوەیە:
داننان بە گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەروەر. ڕێزگرتن لە مافی چارەنووسی ئازادیان. پشتگیریکردن لە پەروەردە و زمان و ناسنامەی کولتوورییان. کۆتایی هێنان بە پشتیوانی سەربازی و لۆجستی بۆ ئەو ڕژێمانەی کە بە ناوی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" کۆمەڵکوژیان دەکەن .
کورد "کێشە" نییە، بەڵکو باس وخواستی نەتەوەیەکی زیندووە. "سایکس-پیکۆی نوێ" پێشنایەت، ئەگەر جیهان بەردەوام بێت لە پشتگوێخستنی کۆنترین نادادپەروەری خۆی.
ئێمەی کورد ئەو قوربانیانەین کە هێشتا نەنێژراوین، بەڵام لە خۆڵەمێشی سووتماکمانەوە هەڵدەستینەوە بۆ ئەوەی بە کەرامەتەوە مێژووی شێوێنراوی خۆمان بنووسنەوە..