ڕۆژی هەینی 19/05/2023 لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراقی فیدراڵ بەسەرپەرشتی بەرێز هاشم طراد و بەرێزان ستار جودة و کریم کلش و بەرێز مامۆستا خالد جبر وبەرێز سامي الربيعي دامەزرێنەری هونەری دیجیتاڵ لە عێراق وە کۆمەڵێک لەهونەرمەندان وڕۆشنبیرو هاوڵاتیان ئامادەی رێورەسمی کردنەوەی دووەمین پێشانگای تایبەتی کاریکاتێری هونەرمەندی کورد ( جبارصابر قادر) بوون بە ناونیشانی ( یومیات کاریکاتیریة )کە لە باڵاخانەی ( قشلة )لەناو سێنتەری ڕۆشنبیری لەشەقامی موتەنەبي بەرێوەچوو .
ژمارەیەکی زۆر لە سەردانکەرانی عەرەبی دانیشتووی بەغداد کاتی کردنەوەی نمایشگاکە ئامادە بوون .
ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ئەم نمایشگایە لەباڵەخانەی قشلەی کۆن بەڕێوە دەچێ،کە شوێنێکی مێژوویی وکلتوری کۆنی سەردەمی عوسمانیەکانە وڕۆژانە گەلێک میوان وشاندی بیانی سەردانی ئەم شوێنە دەکەن .
تاڕۆژی هەینی داهاتوو ئەم نمایشگایە درێژەی هەیە .