بەرهەمێکی نوێی هونەری بۆ پشتیوانی ناڕەزایەتیەکانی ئێران بڵاوکرایەوە

بەرهەمێکی نوێ بۆ ناڕەزایەتیەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن چوار هونەرمەندی  ناسراوی ئێران و ڕۆژهەڵاتی وکردستان دەوترێت.
بەرهەمی هونەری "وەرە مەیدان"، لە وتنی هونەرمەندی کورد ناسری رەزازی و ئیبی هونەرمەندی فارس و شاهین نەجەفی و پدرام شەهلایی بۆ پشتیوانی ناڕەزایەتیەکانی ئێران بڵاوکرایەوە.

بەرهەمی "وەرە مەیدان" کە تیادا دروشمی ژن ژیان ئازادی دەوترێتەوە بە هەردوو زمانی فارسی و کوردی دەوترێت و ئاوازدانان و دابەشکردنی پێدرام شەهلاییە.

پێشتریش چەند بەرهەمیکی هونەری بۆ پشتیوانی ناڕەزایەتیەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتراوە کە دوو لە بەو بەرهەمانە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بوون.

سەرچاوە: rojnews