بە ڕاستی چەرمی ڕوی ئەمانە قایمە!

موسەننای برای ئەژی ئەمین، لە کەناڵی ڕوداو و کەی ئێن ئێن؛ بە جۆرێک قسە ئەکا کەئەننەما ئەو نەبو لە حەڤەی شوباگا بە کۆمەڵێ لافیتەی قاوەییەوە، لەگەڵ کۆمۆنیستە جل پرتەقاڵییەکانا.. فویان کرد بە خەڵکا بەرەو لقی ٤!
قسەی من لەسەر ئەوە نییە کە ئیشەکەیان باش بو یان خراپ، قسە لەسەر ئەوەیە؛ بە ڕاستی  چەرمی ڕوی ئەمانە قایمە! مەعقولە دیارترین کاراکتەرەکانی سەرەتای حەڤەی شوباگ بیت(کە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت و خوێناوی بو)، کەچی ئەمڕۆ سەرزەنشتی ئەوانە بکەیت کە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت ئەکەن و بەرەو توندوتیژی ئەچن و باسی دامەزراوەی شەرعی و ڕێزگرتن لە یاسا بکەیت؟
باشە ئەمانە نەوەی ئومەییەن؟ نەوەی عەبدوڵای کوڕی ئوبەی کوڕی سەلولن؟ تەلەبەی شەیتانن؟.. ئەمانە لە چ قوڕێکی بۆگەن دروستکراون؟.

 

سەرچاوە : دەسەڵاتی چوارەم