بە هۆی نەشتەرگەریی جوانکارییەوە بەریتانییەکان لە پزیشكە تورکەکان نیگەرانن

هەڤاڵ هاوار



گروپێک لە چالاکوانان و پسپۆڕان لە بەریتانیا، دژی نەشتەرگەریی جوانکاری وەستانەوە.

داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیان کرد، رێ لە چوونە دەرەوەی پارە و مردنی پێشوەخت بگرێت.

هاوکات ئەوەشیان ئاشکرا کرد، تەنیا لەساڵی 2022 دا ملیۆنێک و 700 هەزار پاوەند لە بەریتانیاوە بۆ تورکیا چووە.

هەروەها لەساڵی 2019 ەوە لانی کەم 24 کەس بە هۆی نەشتەرگەرییەوە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

چالاکوانان نەشتەرگەریی کلینیکەکانی تورکیایان بە قەسابخانەی بەریتانیاییەکان ئەژمارکرد.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە رێژەیەکی زۆری گەنجان بۆ نەشتەرگەریی جوانکاری لە ئەوروپاوە سەردانی تورکیا دەکەن.


سەرچاوە:  کوردستانی نوێ