ئاسانترین رێگا بۆ کۆششکردن ( سەعیکردن )

خوێندكار تا بتوانێت وانەكانی بخوێنێت، پێویستی بە كەشێكی ئارام و هێمن هەیە، پێویستە ژینگەیەكی لەبار بۆ خوێندكار لە لایەن خێزانەوە دابینبكرێت.
 چەند هەنگاوێك بۆباشتر خوێندن:
1- پێویستە شوێنی خوێندنی خوێندكار هێمن و ئارام بێت، واتە ژینگەیەكی لەبار بۆ خوێندكار ئامادەكرابێت.
2- دەتوانێت بابەتەكان بڵێتەوە تا بابەتەكان بە ئاسانترین شێوە لە مێشكی جێگیر ببێت.
3- خوێندكار لە كاتی خوێندندا پێویستە بیر لە هیچی تر نەكاتەوە جگە لە خوێندنەكەی تا بزانێت ئامانجی تەنها خوێندنە.
4- خوێندكار دەتوانێت خوێندن بە چالاكییەكەوە ببەستێتەوە تا ئارەزووی خوێندنی زیاتر بێت.

 

 

سەرچاوە: knwe-دیانا ئەحمەد