بە 6 هەنگاو وزە بە خۆت ببەخشە

خۆت لەو خۆراكانە بەدوور بگرە كە هەموو هێز و وزەت لێ زەوت دەكەن و خواردنی بەسوود بخۆ.
بەم چەند هەنگاوە وزە بە خۆت ببەخشە
1- رۆژانە وەرزش بكە لەناو باخچەیەكی نزیكی ماڵی خۆتان و هەوای پاك هەڵمژە.
2- مێخەك بخۆ رۆژانە، چونكە وزەیەكی باش بە  لەشت دەدات.
3- رۆژانە بڕێكی باش ئاو بخۆرەوە.
4- رۆژانە بە زمانت مەڵاشووت ختوكە بدە لەوانەیە بەلاتەوە شتێكی بێ مانابێت، بەڵام ئەمە چاكترین رێگەیە بۆ وزە وەرگرتنت لە شوێنی كاركردنت تاوەكو خەوت نەیەت و وزەت هەبێت بۆ بەردەوامیت لەكارەكانت.
5- لە شیرەمەنی و شەكر بەتەواوەتی خۆت بەدوور بگرە، چونكە وزە لە لەشتدا ناهێڵێت، بەڵام ئەگەر زۆریش حەزت لە نەستەلە بوو ئەوە نەستەلەی تاڵ بخۆ.
6- پێبكەنە، چونكە پێكەنینیش خۆی هەر لە خۆیدا وزە بەخشینە.

 

سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد