مستەفا دادار
بێدەنگی و کپی و ئوسکووتببوون.. کلیلی بەختە وەریبوون!
دەیان فرسەخ، بە دوور بوون لە چەنەچەن بازی و دەمە تە قە و شەڕە ورەوچەلەحانی :
شیکردنەوە و سە لماندن و پێ سە لماندن..!
هە ق بە دەست بوون، لەبەرامبەر ناحەقبوون..!
بیانوو هێنانەوەی بێ باێەخ ..بۆ بێبایەخکردنی خاسیبوون !
بوونی درێژ دادڕی و کورت یان درێژ و پووخت و ناپووخت و ئەو بە کەمزانی و خۆ بە زۆر زانی و خۆپێزلی..
لەو پە ڕی نەزانیدا، خۆ بە زانا زانین ..
لە ئاکامدا، مل ملانێی بێهوودە و مێشک دڕێن و ڕەنجە ڕۆیی!.
هەر بۆیەش، چەندە بەختە وەرتر دەبووم، لە ئاست دۆست و دوژمن، کەڕ و لاڵ بوایەم؟!
ئاخ و ئەفسووس، تازە درەنگ بوو، دەنا ژیانێکی زۆرئاسوودەترم دەبوو!
م.د. موکری
10-6-2025