*کانی کوردستانی
ئەوە گوڵەکە نەبوو بەڵکو بەخشەرەکەی بوو،
ئەوە ووشەکە نەبوو بەڵکو بێژەرەکەی بوو،
ئەوە زەردەخەنەکە نەبوو بەڵکو خاوەنی ڕووە بەزەردەخەنەکە بوو،
ئەوە دیارییەکە نەبوو، بەڵکو هێنەرەکەی بوو،
ئەوە مێزەکە نەبووڕازێنرابووەوە، بەڵکو ئەو بانگهێشتکراوانەی دەوری خوانەکەبوو،
ئەوە ڕێگاکە نەبوو بڕیمان ، بەڵکوهاوەڵەکانی ڕێگاکەبوو،
خەمی ئێمە بۆ ماڵەکە نەبوو، بەڵکو بۆ دانیشتووانەکەی بوو،
"خۆشەویستی ئێمە بۆدێ وشارەکە نەبوو، بەڵکو بۆ خەڵکەکەی بوو ”.
ئایا ژیان هیچ جوانییەکی دەبوو، ئەگەر تۆ وئەوانی تیا نەبوایە !؟