بیبەری تیژ وەک چارەسەری نەخۆشیەکانی هەوکردن !

بیبەری تیژ، چارەسەری نەخۆشییەکانی هەوکردن دەکات، توێژینەوەیەکی نوێ پیشانی داوە کە بیبەری تیژ دەتوانێت ببێتە هۆی نەمانی هەموو جۆرە نەخۆشییە هەوکردنە ڤایرۆسییەکان.

بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەری یانز، جۆناتان برن ئەشتین، پزیشک و پسپۆڕی حەساسیەت لە زانکۆی سینسیناتی لە تاقیکردنەوەکانی خۆیدا بۆی دەرکەوت کە جۆرێک سپڕا یان تۆزیان لە بیبەری تیژ بەرهەم هێناوە کە دەتوانێت گرفتی هەوکردنی سینوسی چارەسەر بکات.

ئەو ماددەیە بەرهەمی جۆرێک بیبەری تیژ بە ناوی Capsicum annumu ـە.
لەو توێژینەوەیەدا کاریگەری ئەو سپڕا یا تۆزی بیبەری تیژیان لە سەر لووتی 44 کەسی نەخۆش بە حەساسیەتی جۆری سینوسی نیشانەکانی لووت گیران، ئێش و ئازاری سینوسیە لە ماوەی خولێکی دوو هەفتەیەدا تاقیکردەوە.

سەرچاوە: تاقیگەی هەولێر