( بۆکان جاف ) بۆکان حەسەن ئەحمەد
لە ساڵی 1991 لە شاری هەڵەبجە ی شەهید لەدایک بووە، لە بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەر و ڕۆشنبیر لەدایک بووە، لە تیرەی وەستاگەل ی سەربە هۆزی جاف، بۆکان خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگایی شاهۆ تەواو کردووە و دواتر لە ناوەندی کانی عاشقان خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە، پاشانیش لە خوێندنگایی باڵامبۆ ئامادەیی تەواو کردووە، دواتر لە زانکۆی سلێمانی بەشی زمانی ئینگلیزی وەردەگیرێت و هەرچوار ساڵەکە بە سەرکەوتووی تەواو دەکات، بۆکان لەگەڵ خوێندنی زمانی ئینگلیزی دەست بە کارکردن دەکات لەگەڵ گروپێکی بەریتانی بۆ دروستکردنی پارک بۆ منداڵانی هەڵەبجە پارکێک بۆ منداڵانی هەڵەبجە درووست دەکەن، وە دوایی تەواوکردنی زانکۆ دەست بە کارکردن دەکات لەگەڵ کۆمپانیای سانگیۆنگی کۆریای باشوور بۆ دروستکردنی پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە-سیروان- سەیدسادق
وەکو یاریدەدەری کڕیار و وەرگێڕی یاسایی و کاروباری گشتی و وە زۆربواری تر کاری کردووە، وە بۆکان دواتر کار دەکات لەگەڵ ڕێکخراوی یاو وەکو ڕێکخەری پرۆژە لەلایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد فەندی کرد وەک ڕێکخەری پڕۆژە کاری کردووە لە پڕۆژەکانی نەوەکانی ئاشتی، و دواتر لەگەڵ مافی مرۆڤ کاری کردووە، و مۆڵەتی وەرگێڕیی یاسایی پێدراوە لە لایەن دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ساڵی 2015، دەبێتە وەرگێری یاسایی، شارەزایی زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، و کۆری هەیە، بۆکان بەهۆی خۆشەویستی بۆ میالەتی کورد و نیشتیمان پەروەریەوە لە ساڵی 2014 کاری کرد بۆ ئەوەی زمانی کوردی دابنرێت لە ناو لیستی زمانەکانی وەرگێریی گوگڵ زۆرترین نوسراوی ئاڕاستەی چەندین بەرپرسانی گوگڵ کردووە لە ساڵی 2014، بە پاڵپشتی کونسوڵخانەتی ئەمریکا توانی پڕۆژەی زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی پێشکەشی کۆمپانایی گووگڵ بکات، و دوای نزیکەی حەوت ساڵ کارکردن لەو پڕۆژەدا، کۆمپانیایی گووگڵ زمانەکەی زیاد کرد لە وەرگێری گووگڵ لە ساڵی 2022، هەروەها بۆکان بە هاوکاری کۆمپانیی گووگڵ زمانی کوردی شیوەزاری سۆرانی زیاد کرد بۆ بەرنامەی گووگڵ کراودسۆرس کە لێوەی هەموو زمانەکانی گوگڵ پەرەی پێ دەدرێت، هەرووەها بەشداری زیاتر لە 30 کۆبوونەوە کردوووە لەگەڵ کۆمپانایی گووگڵ بۆ قسەکردن لەسەر زمانی کوردی و کیبۆردی کوردی، کشەکانیان، بۆکان بە ڕەسمی بانگێشتی نوسینگەی گووگڵ کراوە لە ساڵی 2019 بۆ وڵاتی سەنگافور بۆ کۆنفڕانسی ساڵانەی گووگڵ بۆکان زیاتر لە دوو ملیۆن داتای وەرگێرانی بۆ زمانی کوردی شێوەاری سۆرانی ئەنجام داوە لە ماوەی حەوت ساڵدا، بە فەڕمی کۆمپانییای گووگڵ سوپاسی کردووە لە پەڕەی ڕەسمی خۆیان.لە ئێستا کار دەکات بۆ کاراکردنی سیستەمی دەنگی زمانی کوردی، و پەیوەستکردنی زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی بە تویتەر، و جیمێڵ چەندین بەشی تر، بۆکان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە لە لایەن بەرپرسانی باڵای حوکمی، و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، و سەرجەم لایەنە حیزبیەکانی هەرێمی کوردستان، و کونسوڵخانە و ڕیکخراوە نێودەولەتیەکان.
بۆکان وەک داکۆکیکاری زمانی کوردی دیاری کراوە لە لایەن دەزگایی ئێس یای ئێڵی ئەمریکییەوە. ناوی لە لسیتی چالاکەوانی ئەو پلاتفۆرمەدا هەیە، وە هەروەها کاری کردووە بۆ دانانی زۆربەی شوێنە گشتییەکان لە لەسەر نەخشەی گوگڵ. خاوەنی زیاتر لە 10 بەرهەمە هۆنراوەی کوردی بۆ ئینگلیزی کە هۆنراوەکانی بێکەس، گۆران، بابا تاهیری هەمەدانی، عەبدوڵڵا پەشێو بۆ ناساندنی ئەدەبی کوردی بە هەموو جیهان وەک ئەحمەد موختار، شێرکۆ بێکەس، گۆران، بابەتاهیری هەمەدانی، عەبدوڵڵا پەشێو.
هەواڵ و چالاكی كوردان