بۆن و بەرامەی خواردەمەنی (چێشتخانەی) کوردی دایکم

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاروساڵی نوێ ی کوردی و(بۆن و بەرامەی خواردەمەنی کوردی دایک) ی سروە ئەزیز...

Doften från mammas kurdiska kök

نوسینی سروە نوری ئەزیز

چاپ و بڵاوکردنەوەی چاپەمەنی

Carlsson bokförlag ، ستۆکهۆڵم، سوید،

بە زمانی سویدی

کتێبی بۆن و بەرامەی خواردەمەنی کوردی دایکم، خواردن، کلتوور، مێژوو و سیاسەت پێکەوە، گرێدراوی یەکتر دەکا.

بەشێوەیەکی گشتی بەشی یەکەمی کتێبەکە دەربارەی خواردەمەنی کوردییە، یا راستتر ئەو خواردنانەی کە دایکم، بۆ خێزانەکەمانی دروستدەکرد. رسێپتی خواردنەکان بە وێنەی رەنگاورەنگ، ئامادەکردن و دروستکردنی خواردنەکان ئاسانتر دەکا.

مێژووی هەندێ خواردەمەنی رەسەنی کوردی و هەندێ داب و نەریتی دروستکردنیان، هاوکاتیش هەرەوەزی خانمانی گەرەک لەکاتی نانکردن و دروستکردنی هەندێ خواردەمەنی، بەشێکی دیکەی ئەم کتێبە پێکدەهێنن.

ناوەرۆکی کتێبەکە لەم بەشانە پێکدێ:

چێشتخانەی کوردی

بۆن و بەرامەی خواردەمەنی دایکم

وەرزەکانی ساڵ لە سلێمانی

قۆناغی مناڵی

مێژووی کورد

ئازادیم بەدەستهێنا بەڵام بۆن و بەرامەی خواردەمەنی دایکمم دۆراند

ئەم چەند دێرەی پشتی کتێبەکە، بە کورتی:

" کاتێ مناڵ بووم دایکم بە هەرەوەزی لەگەڵ خانمانی گەرەکدا گەنمیان لە مەنجەڵی گەورەدا لەسەر ئاگری کراوە دەکوڵاند. هەموو خانمانی دراوسێ هاوکاربوون و ئەو کاتانە هەروەک ئاهەنگ وابوو. ئێمەی مناڵان زۆرمان حەز لەو گەنمە نەرم و گەرمە دەکرد، هەریەکەمان قاپێکی بچوک دانولەمان وەردەگرت و لەسەر شۆستەی شەقامەکە دادەنیشتین و دەمانخوارد."

"سروە ئەزیز لە باشووری کوردستان گەورە بووە، مامۆستای ماتماتیکە لە ئامادەیی لە ستۆکهۆڵم. چەندین کتێبی بە زمانی کوردی نوسیوە، لە زمانی سویدییشەوە کتێبی بۆ زمانی کوردی وەرگێراوە..."

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 22.04.2023 کاتژمێر2 دووی پاش نیوەڕۆ

لەکۆڕێکی ئەدەبی لە لایەن (خاتو سروە ئەزیز) بەڕێوە چوو تەک کتێب دۆستان.. 

لە کتێبخانەی کوردی لەستۆکهۆڵم-سوید بۆناساندنی کتێبی (  ) لەنووسینی سروە ئەزیز.