نامەیەکی ئەلبێرت ئێنشتاین. بۆ کچەکەی

ئازیزم

ئەو کاتەی کەمن تیۆری ڕێژەیم دانا کەم کەس لێم تێدەگەیشتن .من ئێستا دەمەوێت شتێکت پێبڵێم کەلەوانەیە زۆر کەس توشی سەر سوڕمان بکات . وتوشی توڕەیی و دەمار گیریان بکات .
داوات لێدەکەم کە ئەم نامانەم بڵاو بکەیتەوە .

لەوانەیە ماوەیەکی زۆر تا چەند دەیەیەک ئەوسا مرۆڤایەتی ئەم تیوری و بۆ چونانەم قبوڵ بکات و پەسەندی بکات .
زۆرن ئەو وزەو هێزانەی کەتا ئێستا زانست پەی پێ نەبردووە . لە ئاست تێگەیشتنیدا دەستەو سانە و نەیتوانیوە هیچ ڕاڤەیەکی بۆ بکات .

ئەو وزەیە ئەو هێزەیەکە هەمو هێزەکانی تر لە خۆیدا کۆ دەکاتەوە و ئاراستەیان دەکات ،

هەر ئەو هێزەیە کە لە پشت هەمو روداوەکانی
جیهانەوەیە وبزوێنەری گشت داهێنانەکانە ،
ئەو وزە گەردونیە خۆشەویستیە .

خۆشەویستی ئەو هێزەیە کە ڕاڤەی هەمو شتە گەردونیەکان دەکات و یەکەم واتای ژیانمان پێدەبەخشێ .
وزەی خۆشەویستی لە مێژە پشتگوێ خراوە،
نازانم لەوانەیە بۆیە خۆمانی لێدور دەخە ینەوە
چونکە تاکە هێزی گەردونیە کە ناتوانرێت دەستی بەسەردا بگیرێت و زەوت بکرێت و بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی مرۆڤەوە .
پێدانی خۆشەویستی ڕەهەندێکی هەست پێکراوە .
لە یەکێک لە تاقیکردنەوە زۆر دیارو بەناو بانگە کانمدا .
لە هاوکێشە یەکدا دەڵێم .E= MC2 ئێستا دەتوانین وزەی چاک بونەوەی ژیان کەڕەتی خۆشەویستی لەگەڵ دوجای خێرایی تیشک بکەین دەگەینە ئەنجامێک کەخۆ شەویستی ئەنجامی ڕەهای بونە .
دوای شکستی مرۆڤایەتی لە دەست بەسەرا گرتنی یاساکانی تری گەردوون کە دوایی زۆرترینی لە دژمان دەرچو .
ئیتر کاتی ئەوە هاتوە بە دوای جۆرێکی نوێی وزەدا بگەڕێین ،
ئەگەر ئێمە بەردەوامی مرۆڤایەتیان بوێت وبمانەوێت واتایەک بە ژیان ببەخشن ومرۆڤایەتی ڕزگار کەین لەو هەمو بونەوەرە هەستیارانە، ئەوا خۆشەویستی تەنیا وەڵامە .
لەوانەیە لە ئێستادا نەتوانین لە وزەی خۆشەویستی بۆمبێک بەرهەم بێنین و ئامێرێکی بە هێز دابهێنین کە گشت ڕق و کینەی مرۆڤایەتی تێک بشکێنێت ،ئەو خۆ پەرستی و تاوانانەی کە ئەمڕۆ لە گەردووندا هەیە لە ناوی بەرێت .
لە ناخی مرۆڤە کاندا کۆمەڵە وزەیک هەیە کەخۆی حەشار داوە و چاوەرێی دەرباز بون و ئازاد بونە .
ئەگەر توانیمان ئەوە بکەین ، فێر دەبین چۆن بەخشەر بین و چۆن پێشوازی لەم وزە گەردونیە بکەین و سودی لێوەر بگرین .
کچە ئازیز کەم ئەو کاتە خۆشەویستی بە سەر هەمو شتێکی تردا سەر دەکەوێ .
چونکە گەوهەری ژیان خۆشەویستیە ، بە خۆشەویستی دەتوانین هەمو ئاستەنگەکان تێپەڕێنین .
بەداخەوە ناتوانم ئەوەی لە دڵما بە درێژایی ژیانم پەنگی خواردوەتەوە هەموی دەربڕم
لەوانەیە زۆر دوا کەوتبم .
داوای لێبوردنت لێ دەکەم بەڵام کات رێژەییە ، من پێویستم بەوەیە پێت بڵێم زۆرم خۆش دەوێیت من بەهۆی ئەو خۆشەویستییەی تۆوە گەیشتمە وەڵامی کۆتایی .

ئەلبێرت ئەنیشتاین

سەرچاوە :  گۆڤاری تەوار
سەیوان