ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 08.03.2023 لەشاری میونستەری ئەڵمانیا کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کورد ڕێوڕەسمێکی بۆ ئافرەتانی کوردستانی لەو شارە سازکرد
لەڕێوڕەسمەکەدا دوای وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان ، وتاری سەرۆکی فدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەکان لە ئەڵمانیا و سەرۆک و جێگری کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لە میونوستەر وتاریان پێشکەش کرد ،وێڕای پیرۆزبایی لە ئافرەتان و ژنانی کوردستان بە تایبەت و ژنانی جیهان بەگشتی ،جەختیان لەسەر ڕۆڵی پێگەی ئافرەت لە کۆمەڵگادا کردووە ،کە شان بەشانی پیاوان لە کوردستان لە هەموو سەکتەرەکانی کارکردندا ڕۆڵ و جێگایان دیارە
دواتر خاتوو ڕەزان ئەفرینی وتارێکی لەسەر مانای ئەم ڕۆژە پیرۆزە پێشکەش کرد و گرنگی ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا بە بەرزی هەڵسەنگاند .
جێی باسە ڕێوڕەسمەکە مایەی دڵخۆشی و ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو
س،ح
کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کورد لە شاری میونستەری ئەڵمانیا ،بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان ڕێوڕەسمێکی بۆ ئافرەتانی کوردی ئەو شارە سازکرد
سەرچاوە؛ ناوەندی ڕەهەندی کوردستانی