ئەگەر بینیت کوڕەکەت یان کچەکەت بەم شێوەیە دانیشتووە، یەکسەر لێی قەدەغەبکە

 پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری ئەدەن  لە شێوازی ڕاهاتنی زۆرێک لە منداڵان بە دانیشتن، و بەبێ ئاگاداری، لەبەر چاوی دایک و باوکیان بێگوێ پێدان تێدەپەڕێت، وە تا منداڵەکان گەورە نەبن دەرک بە مەترسییەکەی ناکەن...! بۆیە بەوریای یەوە ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن ئەو جۆرە دانیشتنە  ڕابگرێت.
د.کتۆر کلۆدیا چالۆنەر، پزیشکی فیزیۆتێراپی: “ئەو دانیشتنە لە شێوەی W تەنها زیانبەخش نییە، بەڵکو مەترسیدارە، هەروەها دەبێت دەستبەجێ منداڵەکەت بوەستێنریت و وای لێبکەیت دانیشتنەکەی ڕێکبخات چونکە  ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕابێت  ئەو کارە بکات.
چالۆنەر دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم شێوازەی دانیشتن دەبێتە هۆی هەندێک کێشەی تەندروستی بۆ منداڵەکە لە قۆناغەکانی دواتری ژیانیدا، هەروەها کاریگەری لەسەر گەشەی ئێسک و شێوەی ئەژنۆ و بە تایبەت بڕبڕەی پشتی دەبێت، هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی کەموکوڕی قاچەکان یان کەموکوڕی، جەستەیی بە تێپەڕبوونی کات، و... تەنانەت توانای ڕۆیشتن.
وە دەشڵێت: "باشترە منداڵەکە بە چوارمەشقی دابنیشێت یان قاچەکانی لە ژێر جەستەیدا بچەمێنێتەوە وەک دۆخی نوێژکردن، بۆ پاراستنی پشت و جومگەکان و مل". کاتێک دەبینین منداڵان لە تەمەنێکی بچووکدا لەسەر زەوی دادەنیشن، دانیشتنێک بە پیتی W، و ئەم دانیشتنە بە مەترسی دادەنرێت، و دەبێت منداڵان لێی بپارێزرێت، هەروەها ئاگادارکردنەوەیەک بۆ هەموو دایک وباوکان کە دەبینێت منداڵەکەی بەو شێوە دانیشتنە دادەنیشێت هەر زوو هەوڵبدات ڕایبگرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی هەستی پێبکات کە شتێکی هەڵە دەکات و ئەم دانیشتنەش کە زۆرێک لە منداڵان پێی ڕاهاتوون، ڕەنگە ببێتە هۆی مەترسی لەسەر جومگەکانی  ئەژنۆ وپێیەکانی.

ئەمە نیشانەی بوونی نەرمییە لە ئێسکەکانی ئەم منداڵەدا، وە ڕەنگە ئەگەر منداڵەکە لەسەر دانیشتن بەم شێوازە هەڵەیە بەردەوام بێت، سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەکەی ترسناکتر بێت، لە تەمەنی پیریدا، جومگەکانی ران و ئەژنۆ دەخرێنە ژێر فشارەوە، ئەمەش مەترسی لەسەر ڕۆیشتنی منداڵەکە دروست دەکات، ئەم دانیشتنە یەکێکە لە هۆکارەکانی خوار بوون وبڵاوکردنەوەی قاچەکان لە ڕۆیشتندا (گەڵاوگەڵ )لە تەمەنی پیریدا.
بەهەموو شێوەیەک ئەرکی دایکان و وباوکانە ڕێگری کردن لە دانیشتنی منداڵ وەک  پیتی "W"، لەوانەیە دواتر کاتێک گەورە دەبێت نەتوانێت وەرزش بکات و،یان خوار بڕوات ووەهەستی کەمبوون وبەجێمان  لەهاوەڵەکان لای منداڵەکە دروست ببێت کەبەدرێژایی تەمەنی پێوەی بناڵێت، بۆیە دەبێت وریا بین، منداڵەکەمان پەیڕەوی لە دانیشتنێک بکەن لە ماڵەوە، بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو شێوە دانیشتنە پڕئازارە. بۆ پێگەیاندن وگەورەبوونی نەوەی خاوەن جەستەی ڕێک و بەتواناو تەندروست کە بۆهەمیشە جێی شانازیمان بن.