د. حسەین محەمەد عەزیز
شـــەوێکــی زســتــانی ســـاڵی (1961) بـوو، تازە شــۆڕش دەسیپێکردبوو. لە ماڵی باپیرم (حاجی شێخ عەزیزی باراوی کەلەدایك بوی ١٨٨٤ ----لە١٩٨٦، کۆچی دوایی کرد)
هــــەمـــوو کــــوڕ و کـــوڕەزا کــۆبــووبـووینـەوە.
باپیرم (٤) کوڕی هەبوو: (موحەممەد، بەکر، عومەر و ساڵح). کورە گەورەکەی (موحەممەد)، باوکی من بوو، هەر بە (حـــەمــەی شــێــخ عــــەزیـــز) بـــەنـاوبــــانگ بــوو.
دوای نانخواردنی ئێوارە، باپیرم ڕووی دەمی لە کوڕەکانی کــرد و گــوتی: ئــەوا چـــەن مـانگ وڕۆژێکـــە، شـــۆڕش دەسیپێکردووە. من نـــاڵـێـم، کوردایەتی مەکەن، یارمەتی شۆڕش مەدەن، بەڵام هەر هێندەتان پێ دەڵێم: هەر کاتێ
ئەم شۆڕشە سەرکەوت، کورد دەسەڵاتی پەیداکرد و خۆی فەرمانڕەوایی خۆی کرد، بارکەن و بڕۆن، لە ئەم وڵاتە مەمێنن!
لە ئەو قسانەی باپیرم، هەموومان سەرمان سووڕمابوو، تەماشای یەکدیمان دەکرد. باوکم گوتی: بابە بۆچی لە ئەم وڵاتە نەمێنین؟! ئەی بۆ کوێ بڕۆین؟!!
باپیرم: کوڕم، من سەردەمی دەسەڵاتی (شێخ مەحموودی حەفید)م دیوە، کورد چۆن فەرمانڕەوایی خۆی کردووە و چۆنیش کوتاییهاتووە. ئەمەی ئێستەش هەیە، هەرگیز لە ئەو باشتر نابێ، چونکە کورد لەنێوخۆدا ناکۆکن، ڕێک ناکەون و نازانن، فەرمانڕەویی خۆیان بکەن!
باپیرم (59) ساڵ لەمەوبەر، ئەم قسەیەی کردووە، ئەوڕۆش نزیکەی (30) ساڵ، بەسەر فەرمانڕەوایی هەرێمی باشووردا تێپەردەبێ، کەچی تازە خەریکین، لە نووکەوە دەسپێدەکەینەوە! ئێستاش هەندێ جار، مامۆستا (جەمال عەبدول)، ئەم قسەیەی باپیرم دەگێڕیتەوە.
ئاخر پێشینان ڕاستیان فەرمووە، کاتێ گوتوویانە: ئەوەی گەنج لە ئاوێنەدا دەیبینێ، پیر لە خشتی کاڵدا دەیبینێ!
هەزاران دروود بۆ گیانی پاکت باپیرە ژیرە وردبینە بە ئەزموونەکەم .