كتێبی (ئه‌نفالی دۆڵی جافه‌یه‌تی له پلانی جینۆسایدی كورددا) نووسینی ئارام هه‌ڵه‌دنی له هۆڵی خاك له شاری سلێمانی بڵاوكرایه‌وه.
كتێبه‌كه، چه‌ندین رووداوی كاره‌ساتباری میلله‌تی كورد له دووتوێی خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه، كه نووسه‌ر به سه‌لیقه‌وه به‌دواداچوونی بۆ كردووه، ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه باسكردنه له جینۆسایدی گه‌لی كورد به تایبه‌ت له باشووری كوردستان له دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه تا ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستانی داعش.
ئارام هه‌ڵه‌دنی نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌ڵێت: كورد به‌هه‌موو شێوه‌كان جینۆسایدكراوه، به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌عسدا له راگواستنی گونده‌كان و زیندانیكردن و كیمیابارانكردن و بۆردومان له رێگه‌ی تۆپ و ته‌یاره‌وه، تا دوا قۆناغی جینۆساید كه تاوانی ئه‌نفال بووه. له كتێبه‌كه‌مدا فۆكەسێكی ته‌واو خراوه‌ته سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تی كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌شێك له حیزبه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی لێبووه.
وتیشی: ئامانج له یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌نفال له‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌وه‌بووه تا سه‌ركردایه‌تی و ئێزگه كه زمانحاڵی یه‌كێتییه داببڕێت له پێشمه‌رگه‌كانی سنووره‌كانی تری كوردستان.
هه‌ر له كتێبه‌كه‌دا باس له به‌رگرییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه كه چۆن بووبوونه قه‌ڵغان به‌رامبه‌ر سوپای زه‌به‌لاحی به‌عس و ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رگری سه‌ختیان كردووه و چه‌ندین پێشمه‌رگه له‌و پێناوه‌دا، شەهیدبوون ئه‌گه‌ر به‌رگری هێزی پێشمه‌ڕگه نه‌بووایه ژماره‌ی ئه‌نفالكراوان و قوربانیان زۆر زیاتر ده‌بوو.
پاشان، له مه‌راسیمه‌كه‌دا، كه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه رێكخرابوو، نووسه‌ری بواری جینۆساید سالار مه‌حمود وتی: ئارام هه‌ڵه‌دنی، به‌شێكی زۆری هه‌وڵه‌كانی له گرنگیدان به قۆناغی یه‌كه‌می شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال له سنووری دۆڵی جافایه‌تی و ده‌وروبه‌ری چڕكردۆته‌وه. خۆی له‌دایكبووی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه و كاریگه‌ری ئه‌و قۆناغه له‌سه‌ر بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی داناوه. جوگرافیا‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌نفالی یه‌كی تیا روویداوه وێناكردووه، به‌شێكی گرنگی ئه‌م كتێبه له‌م خاڵه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. كاتێك باسی سروشتی دۆڵی جافایه‌تی ده‌كات وێنه‌ی ناوچه‌كه‌مان بۆ ده‌خاته به‌رچاو.
سەرچاوە: knwe