داوا لەهەموو هاوڕێیان دەکەم ئەم نوسین وشیکاریە لەکیس خۆتان مەدەن تا ئێستا قەت نەبووە رۆژنامەنوسێک یان نوسەرێک هێندە بەتواناو راستگۆ وبوێر بوبێت نوسینێکی ئاوا بنوسێت کە پەیوەندی بەتاک بەتاکمانەوە هەیە بە چارەنوس وئایندەشمانەوە فەرموون بیخوێنەوە ئەگەر ئەتەوێت بزانیت عاقیبەتی خۆت وماڵ ومناڵت لەکوێ یە ؟؟؟
لەلایەن نوسەری بەرێز کاک سەربەست حسێن نوسراوە ...
نووسینی : سەربەست حسێن
ئه‌م كاته‌ت باش كوردستان، ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ری!
٣٠ ساڵه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ڕابه‌ریی ئه‌مریكا، به‌ده‌وری كورد‌و كوردستاندا بوون به په‌رژین. هه‌رچه‌نده كوردستان به دوژمنی سهرسهختو به‌هێز - فارس، عهرهبو تورك - ده‌وره‌دراوه. به‌ڵام نزیكه‌ی ٦٠ ده‌وڵه‌ته هه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی دنیا، به‌كرده‌وه نیشانیان دا كه ڕێگه ناده‌ن، كه‌س، چیتر ده‌ست بۆ كورد درێژ بكات. ٣٠ ساڵه ڕۆژ نه‌بوه فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانان به ئاسمانی كوردستاندا نه‌فڕیبێ. له سه‌ر زه‌ویش هه‌زاران ڕۆڵه، له كوڕ‌و كچی ئه‌م گه‌لانه، ساڵانی گه‌نجێتیان له ناوقوڕو چڵپاوی زستان‌و ته‌پوتۆزی هاوینی كوردستان به‌سه‌ر برد. ساڵانی پێش داعش، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك گه‌نجمان پاسه‌وانی سنوور بێ، چوار ده‌وری سنوری پڕ دوژمنمان له‌لایه‌ن ڕۆڵه‌كانی ئه‌مریكاوه پارێزرا بو. كوڕ‌و كچی خۆمان له‌ماڵه‌وه دانیشتبوون. مه‌سره‌فی ئه‌م پاراستنه تاكو ئێستا، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌مریكا - له زاری دۆناڵد تره‌مپه‌وه - پێنج تریلیۆن دۆلار بوه. ڕه‌نگه ته‌نها كورد خۆی نه‌زانێ ٥ تریلیۆن دۆلار پاره‌یه‌كی چه‌ند زۆره. ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ كوردی عێراق كردیان، له مێژوی دوای دووه‌م جه‌نگی جیهانه‌وه بۆ كه‌سیان نه‌كردوه. وێنه‌ی نیه. له‌م نووسینه‌دا ده‌مه‌وێ له دیدی خۆمه‌وه باسی بكه‌م كه هاوپه‌یمانان بۆچی‌و چۆن ئه‌م په‌رژینه‌یان به چوارده‌وری كورددا دامه‌زراند؟ كوردیش سه‌لامه‌تیی ناو ئه‌و په‌رژینه‌ی چۆن به‌كارهێنا؟ چی به چی كرد؟ ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش به‌یان بكه‌م كه له ئێستادا هاوپه‌یمانان ئه‌م په‌رژینه‌یان پێچاوه‌ته‌وه. له‌مه‌ودوا كورد ده‌بێ خۆی په‌رژینی خۆی بێت. خۆی خۆی له دوژمنانی بپارێزێ. ئایا پێی ده‌كرێ؟
هاوپه‌یمانان چیان بۆ كورد كرد؟
١. هێڵی پانی ٣٦ی دژه فڕین، له ١ی مارتی ١٩٩١ به‌سه‌ر سه‌دامدا سه‌پێنرا. بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی عێراقدا، حوكمه‌ت بۆی نه‌بو به فڕۆكه‌ی جه‌نگی، كوردستان بۆردومان بكات. زۆری نه‌برد بهسهدامیان وت؛ ده‌بێ سوپاكهشت له كوردستان بكشێنیهوه. ئه‌ویش كردی. ئه‌مه داكوتینی یه‌كه‌م سینگی ئه‌و په‌رژینه بو كه به‌رده‌وام سینگیان بۆ زیاد كرد.
٢. له دیسه‌مبه‌ری ١٩٩٦، به بڕیاری ژماره ٩٨٦ ی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، «نه‌وت بۆ خۆراك» به‌سه‌ر حوكمه‌تی عێراقدا سه‌پێنرا. به‌مه قووتی كورد‌و توانای برسیكردنی له‌ده‌ست سه‌دام نه‌ما.
٣. له ئۆكتۆبه‌ری ١٩٩٨ مادێلن ئۆڵبرایت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای ئه‌مریكا، سه‌ركرده‌كانى پارتى و یه‌كێتی له واشنتۆن كرده ژورێكه‌وه، پێی وتن «هه‌تا ڕێكنه‌كه‌ون نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه». كه هاتنه ده‌ره‌وه ڕێككه‌وتبوون. به‌مه شه‌ڕێكی ناوخۆی بێ مه‌عنای ٣٢ ساڵه، به ناوبژیوانی ئه‌مریكا – كه هێشتا هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن ئیمپریالیزم‌و سود وه‌رگر له لهتو په‌تكردنی گه‌لان - كۆتایی هاتو كورد بو به یه‌ك ده‌نگ.
٤. ده‌ستبه‌جێ، ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، وه‌ك هابیتات، فاو، یونیسێفو هیتر.. ڕژانه كوردستانه‌وه. به پاره‌ی نه‌وت، سه‌دان ملیۆن دۆلار له پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه خه‌رج كرا. من كه ئه‌وسا له هه‌نده‌ران ده‌ژیام، له یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ وڵات، ساڵی ٢٠٠٠، به ڕوونی بینیم، كوردستان چه‌ند گۆڕاوه؛ سه‌دان قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، مزگه‌وت، هه‌زاران كیلۆمه‌تر ڕێگاوبان‌و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار‌و گونده وێرانكراوه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه له‌یه‌ك كاتدا ده‌ست به كار بوون. كوردستان وه‌ك گۆڕه‌پانی پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌به‌لاح ده‌هاته به‌رچاو. له هه‌مووی دڵخۆشكه‌رتر ئه‌وه بوو كه هه‌موو خه‌ڵك، به تهندهرو مونافه‌سه‌ی تاڕاده‌یه‌كی زۆر عادیلانه، خه‌ریكی كاسبی بوون. لای من ئه‌م دیمه‌نه هێنده دڵخۆشكه‌ر بوو، به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ به‌ریتانیا، ورده ورده وازم له وه‌زیفه‌كه‌ی ئه‌وێم - مامۆستای خوێندنی باڵا له كۆلێژی ئه‌ندازیاریی مید كێنت - هێنا، كه وه‌زیفه‌یه‌ك بو هێنده‌ی چاوم لام عه‌زیز بوو، به‌ڵام كوردستان له چاوم عه‌زیز تر بوو. گه‌ڕامه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه‌م هێنده سه‌یر بوو ته‌له‌فزیۆنی ( بی بی سی) كردی به هه‌واڵ؛ «سه‌ربه‌ست حسێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان». ئه‌و ژێرخانه‌ی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی - مۆڵ‌و باڵه‌خانه‌كه‌ی لێ ده‌رچێ- كاری ئه‌و ڕێكخراوانه‌یه. پاشان، كه پاره كه‌وته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی كورد خۆی، هه‌مووی وه‌ستا.
٥. له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌مریكا داوای له هه‌موو ئۆپۆزسیۆنی عێراق كرد كه بنكه‌و باره‌گاكانیان ببه‌نه كوردستان. له حاكمانی نوێی عێراق، كه‌سێ نه‌مابو ماڵێكی له كوردستان نهبووبێو نمه‌كی كوردی نه‌كردبێ. به‌مه، پارسه‌نگی كورد له عێراقی دوای سه‌دام زۆر به‌هێز بوو.
٦. له مارتی ٢٠٠٣ كه ئه‌مریكا له‌شكركێشیی بۆ لابردنی سه‌دام ده‌ست پێكرد، ڕۆڵی پێشڕه‌وی دا به كورد. له‌مه‌وه توركیا‌و ئێران زۆر ترسیان لێ نیشت، له‌وه‌ی - كورد گوته‌نی -، ئه‌م ماسته مویه‌كی تێدایه. هه‌ستیان كرد كه ئه‌مریكا نرخ‌و پێگه‌یه‌كی ترسێنه‌ری به كورد داوه. توركیا ئه‌م هه‌سته‌ی نه‌شارده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا واز له به‌هێزكردنی كورد نه‌هێنێ، ئه‌وا توركیا هاوكاریی خۆی له پڕۆسه‌ی شاڵاوی سه‌ر سه‌دام ڕاده‌گرێ. به مه‌به‌ستی زۆرترین كاریگه‌ری، توركیا ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی بۆ دوا چركه‌ی هێرشه‌كه - سه‌عاتی سفر - هێشته‌وه. توركیا ڕایگه‌یاند كه نه‌ك ته‌نها له‌و هێرشه هاوكار نابێ، به‌ڵكو ڕێگه‌ش نادات هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به توركیادا بچنه ناو خاكی عێراقه‌وه. ئه‌مریكا، له‌باتی ئه‌وه‌ی مل بۆ داواكه‌ی توركیا بدا، وازی له پلانی یه‌كه‌می جه‌نگ هێنا، كه چه‌ندین مانگ كاری له‌سه‌ر كرابوو. به په‌له‌پڕوزێ پلانی دووه‌م - هێرش له باشوره‌وه، له خاكی كوه‌یته‌وه - جێبه‌جێ كرا.
به‌م هه‌نگاوه ئهمریكاو ناتۆ نیشانیان دا كه هاوپه‌یمانێكی گه‌وره‌و به‌هێزی وه‌ك توركیا ده‌تۆرێنن، به‌ڵام واز له پشتیوانیی گه‌لی كورد ناهێنن. ڕه‌نگه ته‌نها سه‌رانی كورد خۆیان تێنه‌گه‌یشتبن ئه‌م تۆراندنه‌ی توركیا له‌سه‌ر ئهمریكاو ڕۆژئاوا، چه‌ند به گران شكایه‌وه. دوای بیست ساڵ، هێشتا باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. له‌وساوه توركیا، ڕوو له ڕۆژههڵاتو پشت له ڕۆژاوایه. له جیاتی دیموكراسیی به ستایلی ڕۆژاوا، پیاده‌ی ده‌مارگیری ئیسلامی، به ستایلی خه‌لافه‌ت ده‌كات. له قینی ئهمریكاو ئه‌وروپا، له ڕوسیا نزیكبوه‌ته‌وه. له تۆڵه‌ی هاوكاریی ناتۆ بۆ كورد، چه‌كی S400 ی له ڕوسیا كڕی. بۆ شێواندنی ئه‌وروپا، كۆچبه‌ر به‌كارده‌هێنێ، ته‌نانه‌ت له ڕقی ئه‌مریكا هاوكاری‌و پشتیوانیی داعش‌یش ده‌كات. نه‌شیشاردۆته‌وه، توركیا به ئاشكرا ده‌ڵێ ئه‌م پشتیوانییه‌ی ئهمریكاو ناتۆ بۆ كورد هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان. ڕاستیش ده‌كات. ئهمریكاو ئه‌وروپا پێیان وابوو هێشتا دۆستایه‌تی كورد به نرختره له عاجزبوونی توركیا. بۆ؟ وه‌ڵامی ئهمریكاو ڕۆژئاوا ئاوا بوو:
(چونكه كورد گه‌لێكی سته‌مدیده‌یه. سه‌دان ساڵه به‌ده‌ست زوڵمی عهرهبو فارس‌و توركه‌وه ناڵاندویانه. له چیاكان به‌ولاوه كه‌س دۆستیان نه‌بوه. به‌شێك له‌و دابه‌شبوونه‌یان كاتی خۆی خه‌تای ڕۆژاوابوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ین نیشانی دنیای ده‌ده‌ن كه چی‌یان پێیه بۆ مرۆڤایه‌تی. له ئه‌نجامدا هه‌م ئه‌وان ده‌بن به خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی هاوچه‌رخ، هه‌م ئێمه‌ش - دنیای دیموكرات - ده‌بین به خاوه‌ن دۆستێك له‌م ناوچه ئاڵۆزه‌ی دنیا، كه دۆستی ڕۆژئاوای به ئاسانی لێ هه‌ڵناكه‌وێ. بێگومان كورد قه‌دری به‌هاناوه‌هاتنیان لا ده‌بێ. عاده‌ته‌ن گه‌لی سته‌مدیده، به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له ڕۆژی ته‌نگانه به‌هانایانه‌وه چوون، به وه‌فان.)
٧. گه‌وره‌ترین پشتیوانیی ئه‌مریكا بۆ كورد له دامه‌زراندنی عێراقی نوێ بوو. به چاوسوركردنه‌وه‌ی ئه‌مان، كورد كرا به ده‌مڕاست له نووسینی ده‌ستووری عێراق‌و ئه‌میش فیدڕاڵیهكی تۆكمه‌ی به باڵای خۆی داڕشت. به‌مه كورد له ساڵانێكی شه‌ڕی توند له پێناو مافی لامهركهزیو ئۆتۆنۆمییه‌وه گه‌یشت به فیدڕاڵی. چۆن فیدڕاڵییهك؟ خۆمان براگهورهبوین. له كێشه هه‌ره چاره‌نوسسازه‌كانی عێراق، كورد خاوه‌ن بڕیار بوو. هیچ سه‌رۆك وه‌زیرێكی عێراق دانه‌ده‌مه‌زرا ئه‌گه‌ر كورد ئۆكه‌ی نه‌دابایه.
٨. له بودجه‌دا، ٪١٧ مان بۆ بڕایه‌وه. هه‌قی خۆمان ٪١٢ بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد گوناهه. ساڵه‌های ساڵه نیشتمانه‌كه‌ی وێران ده‌كرێ. كیمیایی‌و ئه‌نفالی به‌سه‌رهاتوه. ئه‌مریكا پشتیوانمان بو. بۆمان چوه سه‌ر. پاشان نه‌وتی خۆشمان فرۆشت‌و به‌ده‌ر له یاسا بۆ خۆمان گلدایه‌وه، هه‌ر وتیان قهیناكا كورد گوناهه. كاتی خۆی غه‌دری زۆر لێكراوه.
٩. به‌ده‌ر له ده‌ستور، به‌دوای نه‌وتدا گه‌ڕاین، دۆزیمانه‌وه، ده‌رمانهێنا، فرۆشتمان. پاره‌كه‌مان - به‌پێی ده‌ستوره‌كه‌ی خۆمان هۆنیمانهوه، - نه‌خسته ده‌خیله هاوبه‌شه‌كه‌ی به‌غدا. وتیان قه‌ینا، كورد گوناهه، ئهنفالو كیمیایی به‌سه‌ردا هاتوه. با پاره‌ی ههبێو بۆ هاووڵاتیانی سه‌رف بكات.
١٠. ئه‌مریكا كۆنسۆڵخانهیهكی گه‌وره‌ی له هه‌ولێر كرده‌وه. به دوای دا ، ٢٢ ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپایی گه‌وره‌ی تر، وه‌ك فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیاو هۆڵه‌ندا كردیانه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی هه‌ندێكیان هێنده‌ی باڵوێزخانهیهك گه‌وره‌بوو. هه‌ر سه‌رۆكێكی وڵاتان سه‌ردانی به‌غدای كردبا، به‌بێ سه‌ردانی هه‌ولێر نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه. هه‌ندێكیان ته‌نها ده‌هاتنه هه‌ولێر، بێ به‌غدا ده‌گه‌ڕانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی به به‌غدا بڵێن، هه‌ولێر گرنگه. له هه‌ولێره‌وه ڤیزای زۆربه‌ی وڵاتان ده‌درا به هاوڵاتی كورد. باقیی عێراقییه‌كان لێی مه‌حرووم بوون. چونكه كورد گوناهه. ئه‌گه‌ر پشتیوانی بكرێ، ئه‌مانیش ده‌بن به قه‌واره‌یه‌كی هاوچهرخو عادل!
١١. فڕۆكه‌خانه‌ی نێودهوڵهتیيمان كرده‌وه، به كوێرایی چاوی توركیا - كه زۆر ناڕه‌زایی نیشاندا - ژماره‌یه‌ك هێڵی ئاسمانی جیهانیی وه‌ك (لوفتانزا، قهتهریو مه‌له‌كی ئه‌رده‌ن)، پاشان (توركی) یش، ده‌ستیان كرد به گه‌شت، وه له كوردستانه‌وه، ئیتر هاوڵاتی كورد بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، ڤیزای له هه‌ولێر وهردهگرتو هه‌ر له‌وێشه‌وه كه‌وته فڕین بۆ دنیا. ئه‌مه به پشتیوانیی ئهمریكاو كوێرایی چاوی ناحه‌زه‌كانمان. چونكه كورد گوناهه، با تامی ئازادی بكات!
١٢. كه داعش سه‌ریهه‌ڵدا، ئاڕاسته‌ی به‌ره‌و به‌غداو دیمه‌شق بوو. ئه‌مریكا به‌رهه‌ڵست نه‌بوو. پێموایه پێشی باش بوو. بۆیه سه‌ركه‌وتنه‌كانی خێرا‌و ئاسان بوون. گه‌یشتنه گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وری به‌غداو دیمه‌شق. به یه‌ك ڕۆژ موسڵیان گرت. ته‌نها كاتێ گیریان خوارد كه بایاندایه‌وه به‌ره‌و كوردستان. له سوریا، له سهرێكانیو له عێراق له نزیك مه‌خموور چه‌قین. بۆ؟ چونكه ئه‌مریكا به‌هانامانه‌وه هات. هێزی ئاسمانی بۆ كورد خسته‌گه‌ڕ. له‌سه‌ر زه‌ویش هه‌زاران سه‌رباز شان به‌شانی شهڕڤانو پێشمه‌رگه، له هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ، به GPS نیشانه‌كانی دوژمنیان ده‌دۆزێته‌وه‌و ده‌یاندا به فڕۆكه‌كان. ئه‌مانیش خاپوریان دهكردو پێشمه‌رگه‌ش ده‌گه‌یشته سه‌ر لاشه‌كان و - وه‌ك تره‌مپ گوتی- سێڵفیی به‌سه‌ره‌وه ده‌گرتن. ئه‌مه جوامێری پێشمه‌رگه ناكات به سفر. هه‌زاران كوڕه هه‌ژار له پێده‌شته‌كانی سه‌رێكانی، حه‌ویجه‌و مه‌خموورو جه‌له‌ولا به ته‌نها ڕاوهداعشیان كرد. به‌ڵام راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه بێ پشتیوانیی ئه‌رزو ئاسمانیی هاوپه‌یمانان ئه‌م ئیشه نه‌ده‌كرا.
مه‌گه‌ر ته‌نها سه‌رانی كورد به‌هاو نرخی ئه‌م پشتیوانیه‌ی ئهمریكاو هاوپه‌یمانانیان له لا هیچ بێت. ئه‌گینا له دوای ڤێتنامه‌وه گهورهترینو پڕمهسرهفترین كاری سوپای ئه‌مریكا له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا ئه‌وه بوه كه له ناوچه‌كه‌ی ئێمه كردوویانه، ئه‌وه له ئه‌فغانستانیش نه‌كرا. ته‌نها بۆ كورد. چونكه كورد گوناهه. قه‌دری به‌هاناهاتنی لایه. بێ وه‌فا نابێ!
ده‌بێ بگوترێ كه به ڕوخانی سۆڤیه‌ت، دنیایه‌كی نوێی بێوێنه هاته‌كایه‌وه. بۆ یه‌كه‌مجار دنیا بوو به تاك جه‌مسه‌ر. یه‌ك زلهێز، ئه‌ویش ئه‌مریكا. چی ویستبا، بێ ڕكابه‌ر دهیكردو كردی. به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا له‌وه‌دا بوو كه دنیا ئاسوده‌و بێ كێشه بێت. بازاڕ‌و بازرگانی ببوژێته‌وه. كلینتۆن‌و بۆش بۆ به‌رقه‌راركردنی ئابووریی بازاڕ Market Economy و بازرگانیی جیهانگیر World Trade كاری زۆریان كرد. WTA ڕێككه‌وتنی بازرگانیی جیهان له‌دایكبوو.
له سایه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه ژماره‌یه‌ك میلله‌ت له جه‌ورو سته‌م ڕزگاریان بوو. له كۆتایی هه‌شتاكان، وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانیی ماندێلایان كرد، كه هێشتا له زینداندا بوو. له ١٩٩٠ ئازاد كرا. بۆ یه‌كه‌مجار، ڕه‌شێك بوو به سه‌رۆكی ئه‌مریكای باشور. له ٢٠٠١ ڕژێمی تاڵیبان له ئهفغانستانو له ٢٠٠٣ ش سه‌دامی عێراقیان ڕوخاند. ساڵی ١٩٨٩ یۆگۆسلافیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه، شه‌ڕێكی قورسی ناوخۆ دروست بوو. (سڕبه‌كان) كه نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بوون، به زه‌بری ئاگرو ئاسن، نیازیان نه‌بو مافی سه‌ربه‌خۆیی هیچ كام له پێنج نه‌ته‌وه‌كه‌ی تر بده‌ن. ووڵاتانی ڕۆژئاوا چوون به هانایانه‌وه. به ماوه‌یه‌كی كورت، هه‌ر پێنجیان بێ فهرقو جیاوازیی ئاین‌و ڕه‌گه‌ز، به پشتیوانیی ڕۆژئاوا، بوون به ووڵاتی سه‌ربه‌خۆ. زۆرترین پشتیوانی به‌ر (بۆسنیا) كه‌وت كه ئیسلامی بو. پاشان (كۆسۆڤۆ) ش بوو به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ. جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵێین ئه‌و هیلاكیو مه‌سره‌فه‌ی ڕۆژئاوا له سه‌ربه‌خۆكردنی ئه‌م ٦ نه‌ته‌وه‌یه كردی، به هه‌مووی له هه‌زاردا یه‌كی ئه‌وه مه‌سره‌فه نه‌بو كه بۆ كورد كردیان. كه‌چی ئێستا كورد له كوێیه‌و بۆسنه‌و كڕواتیا…و ئه‌وانی تر له كوێن؟!
ته‌نها ده‌ڤه‌رێك كه ڕه‌نجی ئهمریكاو ڕۆژئاوای به هه‌ده‌ر دا، كورده. ئه‌مریكا مه‌سره‌فی كرد، هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت. دوژمنی په‌یداكرد، دۆستی په‌یدا نه‌كرد. پێگه‌ی له ناوچه‌كه نزم بوه‌وه، بهرزنهبوهوه. دۆستی گۆڕا بۆ دوژمن - توركیا-. قه‌ڵه‌مڕه‌وی فراوان نه‌بوو. ئه‌مریكا له پای ٣٠ ساڵ ڕهنجو مه‌سره‌ف، كورد به ئیفلیجی‌و دوژمنه‌كانی له جاران به‌هێزتر له‌دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵێ. دۆناڵد تره‌مپ سه‌بری نه‌ماو له ١٠و ٢١ ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩، به ئاشكرا وتی «كورد دڕنده‌ن، زۆر له داعش باشترنین. ترسنۆكن، فڕۆكه‌كانی ئێمه له پێشدا ئامانجه‌كان خاپوور ده‌كه‌ن، ئینجا پێشمه‌رگه ده‌گه‌نه سه‌ر ته‌رمه لهتوپهتهكانو سێڵفیان به‌سه‌ره‌وه ده‌گرن!» وتی «چیتر كوڕ‌و كچی خۆمان ناكه‌م به قوربانیی كورد. سوێندمان نه‌خواردوه هه‌تاهه‌تایه كورد بپارێزین». به یه‌ك ڕۆژ ڕۆژئاوای چۆڵ كرد. توركیا به‌ناو كه‌وت. شه‌ڕڤانان - كه لای ڕای گشتی كرابوون به ئه‌فسانه - هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌یان به بێ به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆ، چۆڵ كرد. توركیا توانی به هه‌فته‌یه‌ك بچێته هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ستنیشانی كردبوو. ژماره‌ی كوژراوه‌كانی نه‌گه‌یشته ١٠ سه‌رباز.
ئه‌مریكا، بۆ وا له كورد بێ هیوا بوو؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه ده‌سه‌ڵاتی كورد ئه‌م ٣٠ ساڵه‌ی له‌ناو په‌رژینی ئهمریكاو هاوپه‌یمانان چۆن به‌ڕێكرد.
كورد چی بۆ خۆی كرد؟
حوكمی دیموكرات له‌سه‌ر سێ كۆڵه‌كه بینا ده‌كرێ: ١) حوكمی زۆرینه،٢) به‌رقه‌راركردنی یاسا و ٣) ئازادیی ڕاده‌ربڕین. با بزانین ده‌سه‌ڵاتی كورد، له‌ناو په‌رژینه‌كه، بناغه‌ی ئه‌م كۆڵه‌كانه‌ی چۆن داڕشت.
١) هه‌ر له‌یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌وه، هه‌موو حیزبه‌كان، بۆ زیادكردنی ده‌نگ، په‌نایان بۆ ساخته‌كارى، بهرتیلو هه‌ڕه‌شه برد. هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، ئه‌زموونێكی نوێی خسته سه‌ر ئه‌م كرداره. به‌مه، یه‌كه‌م كۆڵه‌كه‌ی دیموكراسی (حوكمی زۆرینه)، له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕزیو دانیشت.
٢) تاڵانیی موڵك‌و ماڵی گشتی: له پاشاگه‌ردانیی دوای ڕاپه‌ڕین، سه‌رانی كورد به تاڵان‌و ئاودیوكردنی موڵك‌و ماڵی گشتی ده‌ستیانپێكرد. وه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی به‌نداوی بێخمه. ئاودیوكردنی هه‌زاران ئامێری بیناسازی كه له حوكمه‌ت به‌جێمابوو. ملیۆنان ته‌ن كه‌ره‌سته‌ی بازرگانی‌و بیناسازی. كه پاشان كورد خۆی به سه‌دان قاتی پاره‌كه كڕینیه‌وه.
٣) قۆرغكردنی بازاڕ؛ له‌گه‌ڵ ڕوخانی سه‌دام، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، به بیانوی ئازادبوونی عێراق، توانیان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناچار بكه‌ن كه خۆیان پاره‌ی نه‌وتی عێراق بۆ میلله‌ت سه‌رف بكه‌ن. به‌رنامه‌ی «نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك» نه‌ما. سه‌رجه‌م پڕۆژه‌ی ڕێكخراوه‌كان وه‌ستا. به‌مه‌ش خه‌ڵكی كوردستان زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت. قۆرغكاریی كۆمپانیاكانی حزب جێگه‌ی تهندهرو منافه‌سه‌ی عایدلانهی گرته‌وه. به‌شێك له سه‌رانی ئه‌و پێشمه‌رگه قارهمانو گیانفیدایانه‌ی شاخ، به‌په‌له بوون به كاسبو نان پهیداكهری حیزب. له ماوه‌یه‌كی كورت دا هه‌ریه‌ك له پارتی‌و یه‌كێتی بوون به خاوه‌نی هه‌زاران كۆمپانیا. له بواری بازرگانیی قه‌به‌ی وه‌ك تێلیكۆمیونیكهیشن، نهوتو وه‌به‌رهێنانه‌وه بیگره، تا ده‌گاته بازرگانیی جگه‌ره‌و مۆز، بگره تا وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شوێنی عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستی له شێخه‌ڵڵای هه‌ولێرو به‌ر مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی، هه‌موی پشكی شێر بۆ كاسبكاری حیزب بوو. ئیتر كه‌رتی تایبهتو كاسبكاری كورد، ده‌ست خرایه بینیانو خنكێنران. به ناچاری، به‌شێكی زۆریان، وازیان له كاسبی هێناو بوون به مووچه‌خۆر، پێشمه‌رگه، پاسه‌وان، باخهوانو نۆكه‌ری حیزب. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ئهمریكاو هاوپه‌یمانان، به‌رده‌وام فڕۆكه‌یان به ئاسمانی كوردستانه‌وه بو، تاكو كورد له‌سه‌ر ئه‌رز قه‌واره‌ی ئابوری بازاڕی ئازاد دروست بكات‌و ببێ به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هاوچه‌رخی عادل.
هه‌ڵپه‌ی كاسبی به جۆرێكی لێهات ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش كرا. له ١٥ ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٥، ئه‌و ڕۆژه له مێژوودا ده‌مێنێ كه پۆتین خۆی‌و وه‌زیری به‌رگریه‌كه‌ی، به ڤیدیۆی سه‌ته‌ڵایت، قافڵه‌ی تانكه‌ره نه‌وته‌كانی داعشی ، هه‌ر له (حه‌سه‌كه) وه تا (ئیبراهیم خه‌لیل) به‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا نیشاندا، تا به ئه‌مریكا بڵێ؛ ئه‌مه‌یه دۆسته‌كه‌ت؟ كوڕ‌و كچی خۆت بۆ كێ به‌كوشت ده‌ده‌ی؟ تۆ بڵێی له‌و ڕۆژه‌دا ئهمریكاو هاوپه‌یمانان، چه‌ندێك ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاریان ڕشتبێ؟ چه‌ند هه‌ستیان به ڕهنجبهباچوونی خۆیان كردبێ له‌گه‌ڵ كورد؟ ئه‌مان له ئه‌رزو ئاسمانه‌وه كورد ده‌پارێزن، كوردیش كاسبی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیان ده‌كات. ئه‌مان مه‌سره‌ف ده‌كه‌ن، كوردیش پاره په‌یدا ده‌كات!
كه نه‌وتیشی له كوردستان ده‌رهێنا، كورد نه‌وته‌كه‌ی به كێ ده‌فرۆشت؟ به ئێران‌و چین‌و ڤه‌نزوێلا، دوژمنه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌وانه‌ی ئه‌مریكا حه‌ساری له‌سه‌ر داناون! هه‌ر وتیان قهیناكا با كورد ئابوری ههبێتو خه‌ڵكه‌كه‌ی برسی نه‌بێ.
٤) په‌رله‌مان كه جێگه‌ی یاسادانان‌و چاودێریی حوكمه‌ته. باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی دیموكراته، كرا به زوڕناژه‌نی حیزب. هه‌ر ئه‌ندامێك ویستی ڕایه‌كی جیاواز بخاته ڕوو، چاوی لێ سووركرایهوه. ته‌نانه‌ت ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان، له سه‌ر جیاوازیی بۆچوون، درایه به‌ر شه‌ق. ئاوا كۆڵه‌كه‌ی دووهه‌می دیموكراسی (به‌رقه‌راریی یاسا) ش له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی له‌رزۆك دانیشت. ئه‌مه به به‌رچاوی ئهمریكاو هاوپه‌یمانانه‌وه كه هه‌زاران كوڕ‌و كچیان ڕژاندبوه كوردستانه‌وه. په‌رژین بوون تاوه‌كو ڕێگه‌نه‌ده‌ن دوژمنانی ده‌ره‌كی، له په‌رله‌مانه‌كانی خۆیانه‌وه، سوكایه‌تی به مافی تاكی كورد بكه‌ن!
٥) ڕۆژنامه‌نووسان، ئه‌وانه‌ی زوڕناژه‌نی ده‌سه‌ڵات نه‌بون، دووچاری هه‌ڕه‌شه‌و لێدان‌و نان بڕین كران. به داخه‌وه هه‌ندێكیان تیرۆركران. عبدولستار تاهیر شه‌ریف، سۆرانی مامه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان‌و كاوه گه‌رمیانی له‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری كوژران. ئه‌مه به به‌رچاوی ئهمریكاو هاوپه‌یمانانه‌وه كه لای ئه‌وان ڕۆژنامه‌گه‌ر زۆر پیرۆزه. من كاتی خۆی كه داوای په‌نابه‌ریم له به‌ڕیتانیا كرد. زۆر ڕێزم لێ‌گیرا. به خێزانه‌وه برام بۆ ئوتێلێكی ٥ ئه‌ستێره. زۆر لام نامۆ بوو. پاشان بۆم ده‌ركه‌وت كه له‌به‌رئه‌وه بوو وتبووم له شاخ ڕۆژنامه‌گه‌ر بووم. ئاواش كۆڵه‌كه‌ی سێهه‌می دیموكراسی ( ئازادیی ڕاده‌ربڕین ) له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕزیو دانیشت.
سه‌رانی كورد ئه‌وروپاو ئه‌مریكایان گه‌یاندبووه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌مانیش گه‌لێكن ده‌توانن ڕێزی بیری ئازاد‌و جیاوازیی بیروڕا بگرن. گوتبویان؛ ئێمه خۆمان ساڵه‌های ساڵ قوربانیی زوڵمی بێئازادیی بوین. ئامانجمان ئازادیی بیروڕایه. ئه‌مریكا باوه‌ڕی كردبوو.
٦) لێدان‌و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری؛ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، چۆن به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی ، ورده ورده ، گۆڕی به به‌كرێگیراوانی خۆی، ئاوا دادوه‌ری دادگاكانیش پڕكران له ئهڵقهڵه له‌گوێی خۆیان. كاریان ئه‌وه‌بوو هه‌ر كه‌یسێك كه ده‌گه‌یشته به‌ر ده‌ستیان، به به‌رژه‌وه‌ندی حیزب، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتی، حوكمی له‌سه‌ر بده‌ن،، هه‌تا ئه‌گه‌ر ناعادلیش بێت. ئیتر خه‌ڵك له جیاتیی دادگا، كێشه‌كانی خۆیان برده‌وه بۆ دیوهخانو سوڵحی عه‌شایه‌ری. ئه‌مه له‌خۆم ڕوویدا؛ كێشه‌یه‌كم برده دادگا، دوانزه ساڵ درێژه‌ی كێشا. دوای مهسرهفو سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر، داوام له دادوه‌ر كرد بڕیارێك بدا‌و لهكۆڵمی بكاته‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر له دژی منیش بێت، كه خاوه‌ن هه‌ق بووم. وتی ئه‌م كێشانه ته‌نها به سوڵحی خۆتان حه‌ل ده‌بێ. وتم به‌رامبه‌ره‌كه‌م داوای سه‌رانه ده‌كات بۆ ڕێككه‌وتن. وتی قه‌یچێكه پێى بده. وتم ده‌یكه‌م به‌مه‌رجێ له حزوری جه‌نابت بێت. پێموابو ده‌ڵێ دادگا شوێنی سهرانهبهخشینهوه نیه، به‌ڵام ڕازی بوو. دوای چه‌ند ڕۆژێك له ژوری حاكم، له بینای مه‌حكه‌مه‌ی سلێمانی، ١٦٠ هه‌زار دۆلار سه‌رانه‌م دا به به‌رامبه‌ره‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌م دادوه‌ره بێ ڕێزه قه‌دری پیشه‌كه‌ی لابوایه، نه‌یده‌هێشت له ژوره‌كه‌ی دا ئه‌مه ڕووبدا. به‌ڵام ڕوی دا. ئه‌مه كاتێ ڕووی دا كه فڕۆكه‌و ڕۆڵه‌كانی هاوپه‌یمانان په‌رژینێكی تۆكمه‌یان به‌ده‌وری كورددا كێشابوو. تا دادگای بێگانه زوڵم‌و ناعهدالهتیمان له‌گه‌ڵ نه‌كات.
٧) زۆر زوو حیزب بینی كه وا نه‌وه‌ی نوێ گه‌وره‌ده‌بێ، خوێندنی باڵا ته‌واو ده‌كه‌ن. خوێنده‌واری زۆر به بڕوانامه‌ی سه‌نگینه‌وه له تاراوگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ده‌ستیان. كرد به كردنه‌وه‌ی زانكۆ‌و كۆلێژی ئه‌هلی، له‌ڕێگه‌یه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانێك له هزرو تێگه‌یشتنیان ڕووبدات، پاشگری دكتۆر‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌یان لكاند به پێش‌و پاشی ناوه‌كانیانه‌وه. له ڕاستییدا، هه‌ر ئه‌و زاتانه‌ی شاخ به پله‌ی دكتۆر مانه‌وه.
٨) ڕێگریی له بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریی كوردستان؛ به‌تایبه‌تی سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ، پیشهسازییو گهشتو گوزار. به ڕای من ئه‌مه‌یان له هه‌موو تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كورد گه‌وره‌تره. تا ماوه‌یه‌كی درێژ باوه‌ڕم به‌وانه نه‌ده‌كرد كه ده‌یانگوت ده‌سه‌ڵات ئه‌مه به به‌رنامه‌و پلان ئه‌نجام ده‌دات. نایه‌نه‌وێت خه‌ڵك ببێ به خاوه‌نی سامان‌و كاسبی، چونكه زمانیان درێژ ده‌بێ. نابن به پێشمه‌رگه‌و پاسهوانو باخه‌وان. زۆری ده‌وێ ڕوونی بكه‌مه‌وه چۆن دژایه‌تی ئه‌م سێكته‌رانه كرا. من خۆم له هه‌رسێكیان كارم كرد. ئه‌زموونی تاڵی زۆرم هه‌یه. به كورتی ده‌ڵێم. له كشتوكاڵ ئییشم كرد. پڕۆژه‌ی گهشتو گوزاریم كرده‌وه. گاوداریو شیر‌و ماستم فرۆشت. كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانم كرده‌وه. وزه‌ی خۆرم به‌رهه‌مهێنا. منێك كه پێموایه له بڕوانامه‌و ئه‌زمونی كار‌و دڵسۆزی بۆ خاك‌و گه‌له‌كه‌م، كه‌مم نیه، نه‌متوانی هیچیان بخه‌مه سه‌رپێ، به جۆرێك كه ببێ به ئابوریه‌كی سه‌ربه‌خۆ. ته‌نها من نا، سه‌دان هه‌زار كاسبی زه‌حمه‌تكێش له كوردستان فاشیل‌و مایه‌پووچ بوون.
٩) سه‌رتۆپی هه‌مو خوارو خێچیه‌كانی كورد به‌رامبه‌ر به ڕزگاركه‌ره‌كه‌ی، سه‌رپێچی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوو. له سێبته‌مبه‌ری ٢٠١٧. ئه‌مه ڕه‌نگه له‌هه‌موو هه‌ڵه‌كان به‌رامبه‌ر به ئهمریكاو ناتۆ قه‌باعه‌تتر بێت. مه‌سعود بارزانی كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ته‌واو ببو. ده‌یزانی ده‌بێ بڕوا. ویستی بێ هه‌نگاوێكی مێژوویی له ساحه‌كه ده‌رنه‌چێت. كارێك بكات مێژویی بێت. ماوه‌یه‌ك بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی تاتهڵه كرد. نه‌ده‌كرا. ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بچوكترین هه‌نگاو بوو، له‌وه باشتر بوو به ده‌ستی به‌تاڵ ساحه‌كه چۆڵ بكات. بڕیاری دا. ڕۆژی بۆ ده‌سنیشان كرد. دۆست‌و دوژمن كه‌وتنه ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی خۆیان. بۆ كورد، گرینگ‌ترینیان هه‌ڵوێستی ئهمریكاو هاوپه‌یمانان بوو. كه‌وتنه هوشیاریدان به مه‌سعود بارزانی كه كاتی نیه. ئه‌مان ناتوانن پشتیوان بن. ته‌نانه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای ئه‌مریكا (تێلێرسۆن ) له نامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی، پاڕایه‌وه كه ته‌نها یه‌ك ساڵ دوای بخات. به‌ڵام ساڵێك بۆ مه‌سعود بارزانی زۆر بوو. چونكه ماوه‌ی حوكمڕانیه‌كه‌ی درێژتر نه‌ده‌كرایه‌وه. نه‌یكرد. ئه‌م بێنه‌و بگره‌یه به ئاشكرا‌و له‌ناو ڕاگه‌یاندنه‌كان بوو. مه‌سعود بارزانی ملی نه‌دا. له ئاخر ڕۆژ، خۆی له نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مركا (مه‌گۆرك) شارده‌وه. له بری ئه‌وه له گۆڕه‌پانێكی دهۆك قسه مه‌شهوره‌كه‌ی كرد «مادام ئه‌وان موعاره‌زه ده‌كه‌ن، منیش هه‌نده حسابی بۆ ڕه‌ئیا هیچ به‌شه‌را ناكه‌م». ئه‌م هه‌ڵوێسته هێنده ڕاسته‌وخۆ بوو، خه‌ڵكانێكی وه‌ك من پێمان وابوو، ئه‌مه ته‌نها بۆ ڕاگه‌یاندنه، ئهمریكاو ئه‌وروپا به دڵنیاییه‌وه زه‌مانی پشتیوانیان به مه‌سعود بارزانی داوه. ده‌نا كێ سه‌ركێشی ئاوا ده‌كات!
ئه‌مانه هه‌مووی كرا به‌به‌رچاوی ئهمریكاو ته‌واوی هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه. ٢٣ وڵات كۆنسوڵخانهیان له هه‌ولێر هه‌بوو. ئاگاداری ڕه‌فتاری حوكمی كورد بوون. ڕۆژانه ڕاپۆرتیان بۆ حوكمهتهكانیان ده‌نارده‌وه. كه ڕۆژنامه‌نووسێك ئه‌زیێت ده‌درا، ده‌یانبینی. كه كۆمپانیای حیزبی قۆرغكاریو ڕاوڕوتی بۆ حزب ده‌كرد، ده‌یانبیست. كه په‌رله‌مانتار له هۆڵی په‌رله‌مان درایه به‌رشه‌ق، بینیان. ئه‌مان كوڕ‌و كچی خۆیان نه‌خستبووه مه‌ترسیه‌وه، هه‌زاران ملیار دۆلاریان سه‌رف نه‌كردبوو تا دوو حیزب ببن به ملیاردێرو له‌به‌رچاوی دنیاوه‌و له‌ژێر سێبه‌ری فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مانه‌وه زوڵم له خه‌ڵك بكهنو خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن.
ئهمریكاو ئه‌وروپا، له پاراستنی كورد زۆر مایه‌پووچ بون. ئه‌مان مه‌سره‌فیان كرد، سه‌رانی كورد خۆیان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كرد. ئه‌مان ڕۆڵه‌و سامانی خۆیان كرد به په‌رژین تا بێگانه زوڵمی لێ نه‌كا، كورد خۆی زوڵمی له كورد كرد. ئه‌وان بوون به په‌رژین تا بێگانه سهروهتو سامانی وڵاته‌كه‌مان تاڵان نه‌كا، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی كورد خۆی وڵاتی تاڵان كرد‌و كوردیشی برسی‌و بێ كه‌رامه‌ت‌و نه‌خوێنده‌وارو بێ ئابوری كرد.
ئه‌مریكا ده‌بینێ له پڕۆژه‌ی پشتیوانیی كورد قۆڵی بڕاوه. ڕه‌نج به‌خه‌سار بوه. كورد نه‌بو به‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی دیموكراسی‌و ژیانی مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. نه‌بوو به‌و ئه‌زمونه سهركهوتوهی ئه‌مان له جیهاندا شانازیی پێوه‌بكه‌ن‌و وه‌ك یه‌كێ له ده‌ستكه‌وته‌كانیان یادی بكه‌نه‌وه. جاران سه‌رانی وڵاتان ده‌هاتن بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه. ئێستا نایه‌ن. جاران سه‌رۆكی هه‌ر وڵاتێك سه‌ردانی به‌غدای كردبا بێ سه‌ردانی هه‌ولێر نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه. ئێستا نایه‌ن. ده‌مێكه ئه‌مریكا تێگه‌یشتوه كه له پڕۆژه‌ی كورددا فێڵی لێكراوه، به‌ڵام سه‌رۆكێكی ده‌م هه‌راشی وه‌ك تره‌مپی ده‌ویست تا بیدركێنێ. تره‌مپ دركاندی.
هاوڕێیه‌كی دڵسۆزم ڕۆژێك پێی وتم؛ تۆ له گه‌ڕانه‌وه‌تدا بۆ كوردستان فاشیل بووی. دوای ئه‌و هه‌مو ڕه‌نجه‌ی كێشات، نه‌بووی به كه‌سێكی حیزبی - حكومی، نه هێنده‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند بووی وه‌ك فڵان‌و فیسار. وتم برا من بۆ ئه‌م دوو مه‌به‌سته نه‌گه‌ڕامه‌وه. بۆ هاوبه‌شی له بنیادنانی ئابوری كوردستان هاتمه‌وه. به‌ڵێ له‌وه‌دا فاشیل بووم. به‌ڵام هه‌ر من فاشیل نه‌بووم. ئهمریكاو ٦٠ وڵاتی تر له كوردستان فاشیلن. كوردستان ته‌نها خه‌ونی منی له گۆڕ نه‌نا. خه‌ونی ئه‌مانیشی له‌گۆڕنا.
ده‌رئه‌نجام
١) كورد ئه‌گه‌ر هه‌قی بێت له‌وه‌ی زلهێزه‌كانی دنیا له دابهشبوونو بنده‌ستیی خۆی به خه‌تابار بزانێ، گله‌یی بكا كه ساڵی ١٩٢٠، لینین وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌دایه‌وه. له ١٩٤٦یش، سۆڤیه‌ت پشتی له كۆماری مهاباد كرد. له ١٩٧٥ ش ئه‌مریكا ئاشبه‌تاڵی به شۆڕشی كورد كرد. ئه‌مجاره هه‌قی نیه. خه‌تابار، ده‌سه‌ڵاتی كورد خۆیه‌تی. سه‌رجه‌م هێزه‌كانی دنیا كه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ناكۆك بوبن، له‌سه‌ر پشتیوانی كورد كۆك بوون. ڕوسیا‌و چین، كه هه‌ردووكیان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، خاوه‌ن مافی ڤیتۆن، له ٣٠ ساڵی ڕابردوودا، ته‌نانه‌ت یه‌ك جاریش ڤیتۆی بڕیارێكی ئه‌مریكایان نه‌كرد ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد بوبێ. هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌زه‌ره‌ری ئهمانو هاوپه‌یمانه‌كانیشیان شكابێته‌وه. بۆ نموونه، له سوریا، ڕوسیا ڕێگری نه‌كرد له‌وه‌ی كورد له‌ناوچه كوردییه‌كانی خۆی زیاتریش كۆنتڕۆڵ بكات، ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی سووریادا بگرێت، حوكمی خۆجێیی دروست بكات. ئه‌مانه هه‌مووی به زه‌ره‌ری پێگه‌ی ڕوسیا‌و حوكمه‌تی سوریای هاوپه‌یمانی شكایه‌وه، كه‌چی له‌به‌ر خاتری كورد ڕێگر نه‌بوون.
ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌ی غه‌دری له كورد كردوه، ده‌سه‌ڵاتی كورد خۆیه‌تی. ده‌رفه‌تی زێڕینی له‌كیس داوه.
٢) نه‌ك ته‌نها كوردستان، به‌ڵكو هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لای ئه‌مریكا، بایه‌خی جارانی نه‌ماوه. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی سێ گۆڕانی گه‌وره كه له دنیا ڕوویانداوه. یه‌كه‌م؛ جاران ٪٦٠ ی نه‌وتی جیهان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌فرۆشرا. به‌ڵام ئێستا هه‌م سه‌رچاوه‌ی تری وزه - با، هه‌تاوو هیتر.. - په‌یدا بوه، هه‌میش له شوێنی تر نه‌وتی زۆر دۆزراوه‌ته‌وه به تایبه‌تی له ئه‌مریكا. بۆیه نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرینگیی جارانی نه‌ماوه. دووهه‌م؛ به‌م دواییه ئه‌مریكا دوچاری ململانێیه‌كی ترسێنه‌ر هاتوه. مه‌ترسیی دوژمنێكی نوێی كه‌وتۆته سه‌ر. هه‌ڕه‌شه‌ی خستۆته سه‌ر ته‌واوی كیانی. بۆ ئه‌و ململانێیه، پێویسته ته‌واوی توانای سه‌ربازیی، ئابوری، دیبلۆماسی خۆی‌و هاوپه‌یمانه‌كانی ته‌رخان بكات. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیه. له ڕۆژهه‌ڵاتی دووره. وڵاتی چینه. شه‌ڕی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چین، شه‌ڕی مان‌و نه‌مانه. ئه‌مریكا ئاماده‌نیه چیتر سهرنجو مه‌سره‌ف له پڕۆژه فاشیله‌كانی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رف بكات. ده‌ستی كردوه به كشانه‌وه له كوردستانی سوریا، له ئهفغانستانو له عێراق. سێهه‌م؛ ئه‌وه‌یه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ندێ زلهێزی ئیقلیمی وه‌ك توركیا‌و ئێران په‌یدابوون. شه‌ڕكردنیان وه‌ك جاران ههرزانو ئاسان نه‌ماوه. ته‌ماعی په‌لهاویشتنیان هه‌یه‌و چالاكانه ئیشی بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌تا هه‌موو دنیا مۆڕه‌و هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات كه‌چی نه‌یانتوانیوه له یه‌مه‌ن، سوریا، عێراق‌و لوبنان پاشه‌كشه‌ی پێ بكه‌ن. توركیا، به‌هه‌مان جۆر، په‌لی هاویشتووه‌ته ناو سوریا، عێراق‌و لیبیا. ئه‌مریكا ناوچه‌كه‌یان بۆ چۆڵ ده‌كات چونكه شه‌ڕه‌كه‌ی پێناكرێت.
بۆیه، كوردستان ئه‌و به‌هایه‌ی نه‌ما. ئیتر كورد ده‌بێ به ڕه‌نجی شانی خۆی‌و به بازویی ڕۆڵه‌كانی خۆی‌و به ئابوریی خۆی‌و به حیكمهتو دڵسۆزی ڕابه‌ره‌كانی فیدڕاڵییه‌كه‌ی بپارێزێ. كه‌س چیتر به‌كرێگیراوی كورد نیه. ئه‌م كاته‌ت باش كوردستان، ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ری!